سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "هەرێم لە سیاسەتی دەرەوە پابەندی حکوومەتی فیدراڵە"
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی عەرەبە شیعە و سوننەکانی عێراق لە هەولێر کە تێدا داوایان لە حکوومەتی عێراقی کردبوو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە، راگەیەندراوێکی دەرکرد.
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی عەرەبە شیعە و سوننەکانی عێراق لە هەولێر کە تێدا داوایان لە حکوومەتی عێراقی کردبوو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە، راگەیەندراوێکی دەرکرد.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "دەربارەى کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ هەینى ٢٤ی ٩ی ٢٠٢١ بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئهوهی له کۆبوونهوهکه دهرچووه، به هیچ شێویهک بۆچوون و سیاسهت و ههڵوێستی ههرێمی کوردستان نییه".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور دهسهڵاتی حکوومهتی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به تهواوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە".
لە کۆتاییدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "داوا له ههموو لایهن و هێزه عیراقییهکان دهکهین بابهتهکه ئارامتر وهرگرن و ههموومان چاوهڕێی ئهنجامی لێکۆڵینهوه بین که لهلایهن وهزارهتی ناوخۆی حکوومهتی ههرێمی کوردستانهوه بهڕێوه دهچێت".
کۆبوونەوەکە کە بە بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی شیعە و سوننەی عێراقی لە رۆژی هەینی رابردوو ئەنجامدراوە، ناڕەزایەتی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکوەزیران و چەندین و هێز و لایەنی سیاسی عێراقی لێکەوتووەتەوە.
ئەو کەسایەتیانە لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی دانیشتنەکەیان داوایان لە حکوومەتی عێراق کردووە کە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بدات.
هەر لەم بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی بێئاگایی حکوومەت لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، رایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن