توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەو گەنجە ئەنجامدا کە لە بەلجیکا لە هێرشی پەکەکەدا برینداربوو

- سەرکۆمار ئەردۆغان لە تەندروستی ئەفە تاپماز-ی تەمەن ١٦ ساڵانی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست و، ئاماژەی بەوە کرد کە چاودێری دۆخەکە دەکەن.

Serdar Açıl  | 26.03.2024 - نوێکردنەوە : 27.03.2024
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەو گەنجە ئەنجامدا کە لە بەلجیکا لە هێرشی پەکەکەدا برینداربوو

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەو خوێندکارە تورکە تەمەن ١٦ ساڵانە ئەنجامدا، کە لە ئەنجامی هێرشی لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە بەلجیکا برینداربوو و، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.

سەرکۆمار ئەردۆغان، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەفە تاپماز ئەنجامدا کە لەو هێرشەی لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا سەری بریندار بووە.

لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنیيەدا سەرکۆمار ئەردۆغان لە تەندروستی تاپمازی پرسی و ڕایگەیاند: "سڵاو و خۆشەویستی من بگەیەنە بە هەموو خوشک و برایانم لەوێ. چاوی هەموویان ماچ دەکەم. خودا شیفات بدات".

سەرکۆمار ئەردۆغان، باسی لەوە کرد گەورەڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەکی و ئاسایش، باڵیۆز ئاکیف چاغتای کڵچ چاودێری دۆخەکە دەکات و، سڵاو و خۆشەویستی ئاڕاستەی خێزانی گەنجەکە کرد.

لای خۆیەوە تاپماز سوپاسی سەرکۆمار ئەردۆغانی کرد و، باسی لەوە کرد کە تەندروستیی باشە.

سەرکۆمار ئەردۆغان کە زانیاری لەو گەنجە بریندارە وەرگرت، ڕایگەیاند: "ئەمانە بێ ڕەوشتن، ئەمانە چەوت و سووکن. بەرپرسانی فەڕمی ئەوێ و باڵیۆزخانەکەمان چاودێری دۆخەکە دەکەن و، ئێمەش چاودێری دەکەین. پشتیوان بە خودا دەرئەنجامەکەی خێردار دەبێت. دووبارە سڵاو لە هەموو خێزانەکەت بکە. چاوەکانت ماچ دەکەم. ڕەمەزانتان پیرۆز بێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın