توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "پێویستە مرۆڤایەتی ڕێگە نەدات کە یاساکانی نێودەوڵەتی لە غەززە لەوە زیاتر پێشێل بکرێن"

لە نامەیەکدا بۆ پاپا فرەنسیس، سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی فەڵەستینەوە نووسیوێتی، پێویستە مرۆڤایەتی ڕێگە نەدات کە یاساکانی نێودەوڵەتی لە غەززە لەوە زیاتر پێشێل بکرێن.

Yıldız Nevin Gündoğmuş  | 13.04.2024 - نوێکردنەوە : 14.04.2024
سەرکۆمار ئەردۆغان: "پێویستە مرۆڤایەتی ڕێگە نەدات کە یاساکانی نێودەوڵەتی لە غەززە لەوە زیاتر پێشێل بکرێن"

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە نامەیەکدا بۆ پاپا فرەنسیس، سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی فەڵەستینەوە نووسیوێتی، پێویستە مرۆڤایەتی ڕێگە نەدات کە یاساکانی نێودەوڵەتی لە غەززە لەوە زیاتر پێشێل بکرێن.

فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دۆخی فەڵەستینەوە نامەیەکەی ئاراستەی پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس کردووە.

لە نامەیەکدا بۆ پاپا فڕەنسیسدا، سەرکۆمار ئەردۆغان نووسیوێتی، "پێویستە مرۆڤایەتی ڕێگە نەدات کە یاساکانی نێودەوڵەتی لە غەززە لەوە زیاتر پێشێل بکرێنغ.

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاندووە، "مرۆڤایەتی پێویستە دەنگی خۆی دژ بە بۆردومانی نەخۆشخانە، قوتابخانە، مزگەوت و کلێساکان هەڵبڕێ کە لە دۆخی جەنگیشدا نابێ دەستیان بۆ بەرن".

سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ پاپا فرەنسیس ڕاشیگەیاندووە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، "هەتا ئەو کاتەی کە کێشەی فەڵەستین - ئیسرائیل بە شێوەیەکی دادپەروەرانە چارەسەر نەبێت، ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایەت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın