توركيا, جيهان

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئۆکراینا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان بە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی رایگەیاند دەتوانێت بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقاندنەوەی بەنداوی کاخۆڤکا لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێک بهێنێت، سەرنجی خستە سەر ئەوەی وڵاتەکەی ئامادەیە ئەوەی لە توانایدا بێت ئەنجامی بدات لەو پێناوەدا.

Ali Kemal Akan  | 07.06.2023 - نوێکردنەوە : 07.06.2023
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئۆکراینا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

Ankara

ئەنقەرە – AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستە سەر ئەوەی هەردوولا تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینایان کردووە.

سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند دەتوانێت بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی تەقاندنەوەی بەنداوی کاخۆڤکا لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بە بەشداری پسپۆڕانی رووسیا و ئۆکراینا، نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا پێک بهێنێت.

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان سەرنجی خستە سەر ئەوەی وڵاتەکەی ئامادەیە ئەوەی لە توانایدا بێت ئەنجامی بدات لەو پێناوەدا.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە ئەردۆغان ئاماژەی بەوە داوە تاکوو پێکدادانەکان زیاتر درێژە بکێشن پێشگیریکردن لە زیانە مرۆییەکان زەحمەتتر دەبێت، بەپێویستیشی زانیووە لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی دانووستان و جەختیشی لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانیان کردووەتەوە بۆ هێنانەدی ئاشتییەکی دادپەروەرانە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın