توركيا

سەرکۆماری تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد

- رەجەب تەیب ئەردۆغان، کە سەرلەنوێ بە سەرکۆماری تورکیا هەڵبژێردراوەتەوە، لە دانیشتنێكی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا سوێندی یاسایی خوارد.

Seval Ocak, Zehra Aydın Turapoğlu, Gazi Nogay  | 03.06.2023 - نوێکردنەوە : 06.06.2023
سەرکۆماری تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد

TBMM

ئەنقەرە - AA

رەجەب تەیب ئەردۆغان، کە سەرلەنوێ بە سەرکۆماری تورکیا هەڵبژێردراوەتەوە، لە دانیشتنێكی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا سوێندی یاسایی خوارد.

دوای ئەوەی سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی تورکیا، دەولەت باخچەلی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کردەوە، زانیاری دا سەبارەت چۆنییەتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە بەپێی دەستوور، پەیڕەوی ناوخۆ، یاسای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەو شێوازانەی تا ئەمڕۆ پەیڕەوکراون.

لە گوتارێکەیدا کە لە کۆبوونەوەكه‌دا پێشکەشی کرد، ده‌وله‌ت باخچەلی باسی لەوە کرد ئەو بەڵگەنامەیەی لەلایەن دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ئامادە کراوە سەبارەت بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشکەشی دەکرێت و پاشان رێوڕەسمی سوێند خواردن بەڕێوەدەچێت.

دوای بانگهێشتکردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان بەمەبەستی وەرگرتنی بەڵگەنامەی هەڵبژرادنەوەی بە سەرکۆمار و سوێند خواردنی یاسایی، باخچەلی گوتی: "بەناوی پەرلەمانەکەمانەوە بەخێرهاتنی بەڕێز سەرکۆمارمان دەکەین".

سەرکۆماری تورکیا، بە یاوەری جێگری کاتیی سەرۆکی پەرلەمان سوعات پاموکچو، سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی دیوانی سەرۆکایەتی گەیشتە هۆڵی پەرلەمان.

پەرلەمانتارانی ئاک پارتی و مەهەپە و میوانانی رێوڕەسمەکە، لەبەر ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان هەستانە سەرپێ و بە چەپڵەڕێزان پێشوازییان لێکرد. لە کاتێکدا پەرلەمانتارانی ئیی پارتی هه‌ستانە سەرپێ بۆ پێشوازیی کردن لە ئەردۆغان، پەرلەمانتارانی جەهەپە و پارتی سەوزی چەپ لەبەری هەڵنەستان.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان دوای ئەوەی لە دیوانی سەرۆکایەتیی بەڵگەنامەی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرکۆمار لە باخچەلی وەرگرت، چووە سەر کورسی بە مەبەستی سوێند خواردنی یاسایی.

ئەردۆغان ئەم سوێندەی خوارد: "لە بەردەم مێژوو و پەرلەمانی تورکیادا بە شەرەف و نامووسم سوێند دەخۆم وەک سەرکۆمار سەربەخۆیی دەوڵەت، یەکپارچەیی و دانەبڕاوی وڵات و گەل، سەروەری بێ مەرجی گەل بپارێزم؛ پابەند بم بە دیموکراسی، سەروەری یاسا، پرەنسیپ و بنەماکانی ئەتاتورک و پرەنسیپی کۆماری عەلمانی؛ دوور نەکەومەوە لە هێنانەدی خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ گەل و زیان نەگەیەنم به‌ دابینکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەموو کەسێک بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و ئازادییە بنەڕەتییەکان؛ بە تەواوی توانایشمەوە کار دەکەم بۆ پاراستنی شکۆی کۆماری تورکیا بەهێزکردن و گەشەپێدانی بە شێوەیەکی بێلایەن".

پەرلەمانتاران و بانگهێشتکراوان بۆ دانیشتنەکەی پەرلەمان ماوەیەکی زۆر چەپڵەیان بۆ سوێندخواردنەکەی ئەردۆغان لێدا.

دواتر سەرکۆماری توركیا سڵاوی کرد و لە دەرگای پشتەوەی دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بە یاوەری سوعاد پاموکچو هۆڵی دانیشتنەکەی جێهێشت.

سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، دەولەت باخچەلی بڕیاری دا پەرلەمان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە کاتژمێر ١٤:٠٠ی رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە ٧ی حوزەیران کۆببێتەوە و بەم جۆرە کۆتایی بە کۆبوونەوەی پەرلەمان هێنا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın