Ankara
ئەنقەرە - AA
لە درێژەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەرابلوسدا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لیبیا، فائز سەراج کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماری تورکیا و دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەدەچێت.
لە میانی گەیشتنی فائز سەراج بۆ کۆشکی کۆماری، لەلایەن جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای-یەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیاریشە هەریەکە لە ئەردۆغان و سەراج دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش سازبکەن.