توركيا

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "کارەکانی دابینکردنی ئاسایش لە سنوورەکانی عێراق بەرەو تەواوبوونە"

- سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "کارەکانی دابینکردنی ئاسایش لە سنوورەکانی عێراق بەرەو تەواوبوونە. هاوینی ئەمساڵ ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر دەکەین".

Mehmet Tosun  | 04.03.2024 - نوێکردنەوە : 05.03.2024
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "کارەکانی دابینکردنی ئاسایش لە سنوورەکانی عێراق بەرەو تەواوبوونە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ڕایگەیاند، ​​​​​​​کارەکانی دابینکردنی ئاسایش لە سنوورەکانی عێراق بەرەو تەواوبوونە و جەختیشی لەوەش کردەوە کە هەتا هاوین ئەو کێشەیە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆماری کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوە چوو، قسەی بۆ میدیاکان کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان لەسەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی تورکیا لە ٣١ی ئادار کرد و گوتی: "ڕۆژژمێری هەڵبژاردن بە شێوەیەکی زۆر تەندروست بەڕێوە دەبەین. ئەرکمانە لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی بە یەک ئاراستە بجوڵێینەوە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە، "سوورین لەسەر ئەوەی کە وەک هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشوو، نمایشێکی دیموکراسی لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار نیشان بدەین".

سەرکۆمار ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "ئامادەکاریی تەواومان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیرۆکەی ئەوانەی کە دەیانەوێت بە دامەزراندنی تیرۆریستان لە سنوورەکانی باشووری وڵاتمان، تورکیا بە چۆکدا بێنن".

ڕاشیگەیاند: "کارەکانی دابینکردنی ئاسایش لە سنوورەکانی عێراق بەرەو تەواوبوونە. هاوینی ئەمساڵ ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر دەکەین".

سەرکۆماری تورکیا گوتیش: "هەتا ئەو کاتەی ئەوانەی کە تێناگەن لەسەر پێداگریی ئێمە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ئەو ڕاستییە تێنەگەن، لەسەر هەوڵەکانمان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوام دەبین".

لەبارەی پرسی فەڵەستینەوە سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تورکیا بۆ غەززە و فەڵەستین ئەوەی لە دەستی بێت، دەیکات، بەردەوامیش دەبێت لەسەری. دۆخی غەززە کارەساتبارە و بێ ویژانی و جێی شەرمەزارییە. لە کوشتن و برینداربوونی سەدان کەس لە کاتی وەرگرتنی هاوکارییەکان، تووشی شۆک بووم".

ڕاشیگەیاند: "هیچ گەل یان دەوڵەتێک ناتوانێت لە ئاسایش و سەقامگیری دابێت، کە لە دوای جەنگی دووهەمی جیهانییەوە لە هەوڵی گۆڕینی دۆخی فەڵەستین دابووبێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردەوە کە جیهانی ئیسلامی زیاتر لە جاران پێویستی بە یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی هەیە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی ئابووری وڵاتەکەی کرد و گوتی: "لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، بە هەناردەکردن لە کەرتی پیشەسازی بەرگریی و ئاسمانیمان بە قەبارەی ٦٣٣ ملیۆن دۆلار، ژمارەیەکی پێوانەییمان تۆمار کرد. بۆ فرۆشتنی ٧٧٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، گرێبەستمان لەگەڵ ٥٠ وڵات ئەنجام داوە. تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا بە قەبارەی ١.٨ ملیار دۆلار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان فرۆشتووە".

گوتیشی: "هەوڵەکانمان زیاتر بەگەڕ دەخەین بۆ زاڵبوون بەسەر هەڵئاوسان و بووژانەوەی ئابووریمان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی دۆخی ئابووری کارمەندان و خانەنشینانمان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın