توركيا, ژيان

سەردانیکەرانی دوورگەی سەدیر چانسی گەڕان بە ناو شوێنەوارە مێژوويیەکان و مەلەکردنیان لە دەریادا هەیە

ئەو کەسانەی سەردانی دوورگەی سەدیر، چانسی گەڕان بە ناو شوێنەوارە مێژوويیەکان و مەلەکردنیان لە دەریادا هەیە.

Durmuş Genç  | 26.05.2023 - نوێکردنەوە : 28.05.2023
سەردانیکەرانی دوورگەی سەدیر چانسی گەڕان بە ناو شوێنەوارە مێژوويیەکان و مەلەکردنیان لە دەریادا هەیە

Muğla

موغڵا - AA

دوورگەی سەدیر لە کەنداوی گۆکئۆڤا کە بە لمە زێڕینەکەی ناوبانگی دەرکردووە، بە "کەناری کلیۆپاترا" و شوێنەوارە مێژووییەکانییەوە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی بۆ خۆی کێش دەکات.

دوورگەی سەدیر کە ٢٥ کیلۆمەتر لە مارماریس-ەوە دوورە، بە جوانییە سرووشتییەکانی و شوێنەوارە مێژووییەکانی و کەنار دەریاکەیەوە ناوبانگی دەرکردووە و دەتوانرێت لە گەڕەکی چەملی یان لە گەڕەکی ئاکیاکا سەر بە قەزای ئولا، بە بەلەم سەردانی بکرێت.

ئەو لمە زێڕینەی کە پێدەچێت لە میسرەوە بە کەشتی بۆ خۆشەویستەکەی، شاژنە کلیۆپاترا، لەلایەن فەرماندە مارک ئەنتۆنی-یەوە هێنرابێت، بە شێوەیەکی تایبەت پارێزگاری لێ دەکرێت.

ئەر کەسانەی کە سەردانی دوورگەکە دەکەن چانسی مەلەکردنیان لە ئاوە فێنکەکەی کەنداوەکە هەیە و دەتوانن شوێنەوارە مێژووییەکان ببینن و بەناویاندا گوزەر بکەن.

دوورگەی سەدیر کە پەرستگای ئەپۆلۆ و تیاترۆخانە و پاشماوەی نەکرۆپۆلیس (گۆڕستان)ی لێیە، ساڵانە نزیکەی ١٥٠ هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی دەکەن.

بە پاڵپشتیی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاە و قایمقامیەتی موغڵا و بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتیی مۆزەخانەی موغڵا، کارەکانی کنە و پشکنینی شاری دێرینی ئەو دوورگەیە ئەنجام دەدرێت.

پرۆفیسۆر دکتۆر عەدنان دیلەر کە ئەمساڵ سەرپەرشتیی تیمێکی ٢٥ کەسی دەکات کە بۆ کنە و پشکنین و لێکۆڵینەوەی زانستیی هاتوونەتە شاری مێژوویی کەدرایی لە دوورگەکە، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند ئەندامانی تیمەکە بە پەرۆشەوە کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان.

دیلەر ئاماژەی بەوە دا کە شاری مێژوویی کەدرایی هەمیشە ناوەندێکی گرنگ بووە، گوتی: "من لە ناوچەکەدا بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵ لێکۆڵینەوەم ئەنجامداوە. ئاوەدانبوونەوەی دوورگەی سەدیر دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و ٧٠٠ ساڵ لەمەوبەر".

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە لێکۆڵینەوە لەسەر پەرستگای ئەپۆلۆ دەکەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın