Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سێ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون.
ماڵپه‌ڕی Worldometer بڵاوی كرده‌وه سێ ملیۆن و ٣٠١ هه‌زار و ٣٩٤ كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
زۆرترین حاڵه‌ت له ئه‌مریكا تۆمار كراوه كه یه‌ك ملیۆن و ١٣١ هه‌زار و ٤٩٢ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون زۆرترین تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كان به دوای ئه‌مریكادا ئه‌و وڵاتانه دێن: ئیسپانیا ٢٤٢ هه‌زار و ٩٨٨ كه‌س، ئیتاڵیا ٢٠٧ هه‌زار و ٤٢٨ كه‌س، به‌ریتانیا ١٧٧ هه‌زار و ٤٥٤ كه‌س، فه‌ڕه‌نسا ١٦٧ هه‌زار و ٣٤٦ كه‌س، ئه‌ڵمانیا ١٦٤ هه‌زار و ٧٧ كه‌س، توركیا ١٢٢ هه‌زار و ٣٩٢ كه‌س، رووسیا ١١٤ هه‌زار و ٤٣١ كه‌س و له ئێرانیش ٩٥ هه‌زار و ٦٤٦ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له چینیش كه ڤایرۆسه‌كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبه‌ی ئه‌و وڵاته سه‌ری هه‌ڵدا ٨٢ هه‌زار و ٨٧٥ حاڵه‌ت تۆمار كراون.
له كاتێكدا به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه ٢٣٩ هه‌زار و ٦١٥ كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ست داوه، یه‌ك ملیۆن و ٨٣ هه‌زار و ٨١٦ كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن