کۆڤید- ١٩

سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەولێر دەستنیشانکرا

- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-١٩ لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا.

Heman Hussein Yaseen  | 03.04.2020 - نوێکردنەوە : 03.04.2020
سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەولێر دەستنیشانکرا

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا کە تیایدا ئافرەتێک و منداڵێک بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکێش لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.

بەمەش کۆی تووشبووان لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٠٤ کەس و لەو ژمارەیش، ١٠٨ حاڵەت لە سلێمانی، ٦٨ حاڵەت لە ھەولێر، ١٢ حاڵەت لە دھۆک و ١٦ حاڵەتیش لە ھەڵەبجە تۆمارکراون، ھەروەھا لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٥١ حاڵەت لە سلێمانی و، ١١ حاڵەتیش لە ھەولێر چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانییان و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın