Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆکسل - AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ رۆژی ٣-٤ی ئەم مانگە بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی دەستبەکاربوونی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەنجامدانی ژمارەیەک دیدار و کۆبووەوەی باڵا، سەردانی ئەنقەرە دەکات.
ناتۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە وادەی سەردانەکەی ستۆلتنبێرگ داوە و رایگەیاندووە، ناوبراو رۆژانی ٣-٤ی حوزەیران سەردانی ئەنقەرە دەکات.
ستۆلتنبێرگ لە ٣ی حوزەیران بەشداری لە رێورەسمی سەرلەنوێ دەستبەکاربوونەوەی ئەردۆغان وەک سەرکۆمار دەکات و هەروەها چەند دیدارێکی دوو قۆڵی لەگەڵ سەرکۆماری نوێ و بەرپرسانی باڵای تورکیا ئەنجام دەدات.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ، لە راگەیەندراوەکەی دوێنێیدا رایگەیاندبوو کە دەیەوێت دوای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا گفتوگۆکان سەبارەت بە ئەندامێتیی سوید لە ناتۆ دەست پێ بکاتەوە و ئاماژەی بەوە دابوو بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە سەردانی ئەنقەرە دەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن