Libyan
لیبیا - AA
سوپای لیبیا رایگه‌یاند كه ناوچەی "ویشكه"یان له رۆژئاوای سیرته له ده‌ست چه‌كدارانی خەلیفە حه‌فته‌ر ئازاد كردووه و ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دلنیایی و پاراستنی سیرته و جفرە سەر پە سوپای لیبیا، ئیبراهیم ئەحمەد بەیت ئەلمال رایگەیاند، هێزەکانیان ناوچەی "وشکە"یان کۆنتڕۆڵکردووە و بە ئاراستەی ناوچەی بوەیرات حەسوان کە ٩٥ کم لە شاری سیرته دوورە، لە پێشڕەوییدان.
سوپای لیبیا به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی شاری كه‌ناراوی سیرته و بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی جوفرا و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ریان له ده‌ست چه‌كدارانی سه‌ر به هێزه نایاساییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی "رێگاكانی سه‌ركه‌وتن" كرد.