سوپای سووریا دوای دێرحافر، مەسکەنە'شی کۆنتڕۆڵ کردەوە و سەنگەرەکانی لە نزیک ڕەقە تووندوتۆڵ کرد
- فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکەدا بینراون
Halab
مەسکەنە - AA
سوپای سووریا دوای دەستبەسەرداگرتنی دێرحافر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، ناوچەی مەسکەنە'شی لەدەست یەپەگە/سەدەگە کۆنتڕۆڵ و سەنگەرەکانی خۆی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەقە تووندوتۆڵ کردەوە.
بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە مەسکەنە، سوپای سووریا دوای کۆنتڕۆڵکردنی هەریەکە لە ناوچەکانی دێرحافر و مەسکەنە، بە درێژایی ڕووباری فورات، کۆنتڕۆڵی باشووری ڕەقەی کردووە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاشی بینیوە کە بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سووراونەتەوە.
سوپای سووریا کۆنتڕۆڵکردنی ٣٤ گوندی لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕاگەیاند و هاوکات زیاتر لە ٢٠٠ چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە بە شێوەیەکی پارێزراو، ڕێگەیان بۆ کرایەوە بە چەکەوە ناوچەکە جێ بهێڵن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای سووریا بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دێرحافر چووە ناو گوندی حومەیمە و دواتر ناوچەکەی بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرد.
فەرهاد عەبدی شاهین، یەکێک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە ڕایگەیاندبوو کە لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانییەوە بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەکشێنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
