سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له باڵيۆزى نوێی فه‌ڕه‌نسا لە عێراق كرد
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵیۆزی نوێی فه‌ره‌نسا له عێراق، ئيريک شۆڤاليێ كرد.
Arbil
هەولێر - AA
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئيريک شۆڤاليێ، نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى، هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێشبينى بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسیى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق پێشكه‌ش كرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه فه‌ڕه‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيریى له عێراق كه كاريگه‌ريى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌شه‌وه هه‌يه.
ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى زياترى فه‌ڕه‌نسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه كۆنسوڵى گشتيى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، ئاماده‌ى بوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن