توركيا, سياسەت, جيهان

ئەردۆغان و ماكرۆن پەيوەندييەكى تەلەفۆنييان ئەنجامدا

- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجامدا.

Zafer Fatih Beyaz  | 22.09.2020 - نوێکردنەوە : 23.09.2020
ئەردۆغان و ماكرۆن پەيوەندييەكى تەلەفۆنييان ئەنجامدا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجامدا.

بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە سەرۆكايەتى پەيوەندييەكانى سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاوكراوەتەوە، لەو پەيوەندييەى كە لەسەر داواى سەركۆمارى فەڕەنسا ئيمانوێل ماكرۆن ئەنجامدرا، تاوتوێی پەيوەندىیەکانی نێوان توركيا-فەڕەنسا و توركيا و يەكێتى ئەورووپا، پێشهاتەكانى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست و ناوچەكە كراوە.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ماکرۆن، ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە کە هۆكاری گرژییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست حیساب نه‌كردنه‌ بۆ مافه‌ ره‌واكانی توركیا و توركه‌كانی قوبرس له‌ ناوچه‌كەدا‌ و رايگەياند كە هيچ مانايەك بۆ پاڵپشتيكردنى هەنگاوەكان و ئەو دەنگۆ ماكسيماليستانەى فەڕەنسا كە گرژييەكانى يۆنان و بەشى قوبڕسى روومى بەرزكردووەتەوە پێنادات.

هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ماکرۆن، ئەردۆغان جەختى لەوە كردووەتەوە كە توركيا چاوى لە مافى كەس نييە و بۆ هیچ کەسێکیش دەستبەرداری مافەکانی نابێت و رایگەیاندووە "وەكو هەموو جار ئەمڕۆش بۆ چارەسەرى كێشەكان پاڵپشتى ديالۆگ و هەماهەنگى دەكەین".

- "بۆ كەمكردنەوەى گرژييەكانى پێويستە دەرفەتە ديپلۆماسييەكان بقۆزرێتەوە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختى لەوەكردەوە كە بۆ كەمكردنەوەى گرژييەكان پێويستە دەرفەتە ديپلۆماسييەكان بقۆزرێتەوە و پێواژووەكانى گفتوگۆى بەردەوام بهێندرێتە دى و گوتى، "دەيانەوێت گفتوگۆ لەسەر هەموو كێشەكان لە سەر مێز بكەن و چارەسەرى بكەن".

ئەردۆغان ئەوەشى راگەياند كە لەم ماوەيەدا چاوەڕێى هەڵوێستێكى بنيادكارى و تێگەيشتن  لە فەڕەنسا دەكەن و پێيباشبوو كە ميكانيزمى پەيوەندى و راوێژكارى لە نێوان توركيا و فەڕەنسا بەبەردەوامى لە كاردابێت.

سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، جەختى لەوەش كردەوە دەرچوونى هەڵوێستێك كە بە ئاراستەى ديالۆگى جيددى و هاندان بۆ هەماهەنگى لە بارەى توركيا لەلايەن لووتكەى سەركردەكانى يەكێتى ئەورووپاوە، زۆر گرنگ دەبێت بە ئاراستەى تواناكانى بابەتەكانى ناوچەكەدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın