سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی رزگارکردن و بوودجه
- سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارلێس میشێل: "سه‌ركه‌وتوو بووین. گه‌یشتین به رێككه‌وتن له‌باره‌ی پاكێجی رزگارکردن و بوودجه. بوودجه‌ی ساڵی دواتر یه‌ك ترلیۆن و ٧٤ ملیار یورۆ ده‌بێت. ٧٥٠ ملیار یورۆ بۆ پاكێجی رزگارکردن ته‌رخان ده‌كرێت".
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆكسڵ – AA
سه‌ركرده‌ی هه‌ر ٢٧ ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌باره‌ی دابینكردنی بوودجه بۆ ساڵی داهاتوو به بڕی یه‌ك ترلیۆن یورۆ و به‌رنامه‌ی رزگارکردن به بڕی ٧٥٠ ملیار یورۆ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه ئابوورییانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه سه‌ریان هه‌ڵداوه.
سەرۆکی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارلێس میشێل و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیه‌ن له كۆتایی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتییه‌كه له شاری بڕۆكسل كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجام دا.
چارلێس میشێل رایگه‌یاند "سه‌ركه‌وتوو بووین. گه‌یشتین به رێككه‌وتن له‌باره‌ی پاكێجی رزگارکردن و بوودجه. بوودجه‌ی ساڵی دواتر یه‌ك ترلیۆن و ٧٤ ملیار یورۆ ده‌بێت. ٧٥٠ ملیار یورۆ بۆ پاكێجی رزگارکردن ته‌رخان ده‌كرێت".
سەرۆکی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له رۆژی هه‌ینییه‌وه دانوستانی سه‌ختیان ئه‌نجام داوه و گوتی: "لێره زیاتر له بابه‌تی دارایی، ئاڵوگۆڕی بیروڕامان كرد. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و چركه‌ساتانه‌ی بۆ داهاتووی ئه‌ورووپا زۆر گرنگن".
چارلێس میشێل تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له مێژووی ئه‌ورووپادا یه‌كه‌مجاره بوودجه ئاوا به‌ڕوونی و راشكاوی گرێ بدرێت به ئامانجه‌كانی كه‌شوهه‌واوه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه سه‌روه‌ری یاسا دیاریی كراوه و هه‌نگاو نراوه له‌باره‌ی سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كان.
لە لایەن خۆیەوە سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیه‌ن رایگه‌یاند "ئه‌مه پاكێجێكه به بڕی ١،٨ ترلیۆن كه له‌گه‌ڵ كاره له پێشینه‌كانی ئه‌ورووپا دێته‌وه و پاكێجی ئاوایش هاوشێوه‌ی نه‌بووه".
ئورسولا ڤۆن دێر لێیه‌ن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی دانوستانه‌كان چوار رۆژ و چوار شه‌وی خایانووه و گوتی: "له چركه‌ساتێكی مێژوویی داین. ٢٧ وڵات هاریكاری خۆیان ده‌رخست و پاكێجه‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد".
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له دوای ئه‌م قۆناغه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به دانیشتن و كۆبوونه‌وه له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی پاكێجی رزگارکردن و بوودجه.
به‌پێی پاكێجه‌كه، كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌سه‌ڵاتی قه‌رزوه‌رگرتن له بازاڕه‌كان وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و دڵنیایی بوودجه‌ی یه‌كێتییه‌كه بڕی ٧٥٠ ملیار یورۆ بۆ به‌رنامه‌ی رزگارکردنی كۆمیسیۆنه‌كه دیاری ده‌كرێت.
به تێكڕایی بوودجه‌ی ٢٠٢١-٢٠٢٧ی یه‌كێتییه‌كه ده‌گاته یه‌ك ترلیۆن و ٧٤ ملیار یۆرۆ. وڵاتانی ئه‌ندام به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٤ی بوودجه‌كه له داهاتی نیشتمانی ده‌ده‌ن.