عێراق

سلێمانی.. کەمئەندامان داوای خەرجکردنی مووچە وەرنەگیراوەکانیان دەکەن

کەمئەندامان داوای خەرجکردنی مووچە وەرنەگیراوەکانیان دەکەن بەرلە هاتنی مانگی رەمەزان.

Rewa Mahmood Hasan  | 08.04.2021 - نوێکردنەوە : 10.04.2021
سلێمانی.. کەمئەندامان داوای خەرجکردنی مووچە وەرنەگیراوەکانیان دەکەن

Arbil

سلێمانی-AA

کەمئەندامانی سلێمانی داوای خەرجکردنی مووچە وەرنەگیراوەکانیان دەکەن بەرلە هاتنی مانگی رەمەزان.

بە بەشداری ژمارەیەک کەمئەندام، لقی سلێمانی یەکێتی کەمئەندامان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانیدا رێکخست و بۆ ماوەیەک هاتوچۆیان بەڕووی ئۆتۆمبێلدا داخست.

لە گردبوونەوەکەدا کە بەدروشمی (رەمەزان بەسکی برسی و گیرفانی بەتاڵ ناگیرێت)، سەرۆکی لقی سلێمانی کەمئەندامان، سامان حسێن گوتارێکی پێشکەش کرد و داوای لە حکوومەت و خێرخوازان کرد کە بۆ مانگی رەمەزان و جەژن هاوکاری کەمئەندامان بکەن.

سامان حسێن ئاماژەی بەوەدا کە تەنیا یەک مووچەی ١٠٠ هەزاری بەشی کەمئەندامان ناکات بۆ رەمەزان و جەژن و داوای کرد لانیکەم بۆ ئەم مانگە دوو تا سی مووچەی وەرنەگیراویان بۆ خەرج بکرێت.

هاوکات داوای لە خێرخوازان کرد کە کەمئەندامان بێبەش نەکەن لە هاوکارییەکانیان.

گردبوونەوەکە کاتژمێرێکی خایاند و بێ هیچ توندوتیژییەک کۆتایی هات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın