سياسەت, عێراق

سلێمانی.. پۆلیسی هاتوچۆ سەرشەقامەکان چۆڵ دەکەن

- کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی پێ نەدانی مووچەکانیانەوە و گوێ نەگرتن لە داواکاریەکانیان، بایکۆتی دەوامیان کرد.

Rewa Mahmood Hasan  | 21.06.2020 - نوێکردنەوە : 22.06.2020
سلێمانی.. پۆلیسی هاتوچۆ سەرشەقامەکان چۆڵ دەکەن

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

بەهۆی پێ نەدانی مووچەکانیانەوە و گوێ نەگرتن لە داواکاریەکانیان، کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد و سەرشەقامەکانیان چۆڵ کرد.

دوای ئەوەی کە ماوەی ٤٥ رۆژە مووچەی فەرمانبەران نەدراوە، لەنێوان ئەو فەرمانبەرانەیشدا پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی کە بەردەوام لە شەقامەکاندا، لەئێستادا بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە و تەواوی شەقامەکانی سلێمانی-یان چۆڵ کردووە.

بڕیارە هەموو رۆژێک لەبەردەم باخی گشتیی سلێمانی کارمەندانی سەرشەقامەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام بدەن و نەشچنەوە سەرشەقامەکان تا ئەو کاتەی مووچەکانیان پێ دەدرێت.

بەگوتەی زۆرێک لە کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆ لە رۆژانی رابردوودا، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، عەمید فەرەیدون عومەر کۆبوونەوەیەکی بە کارمەندان ئەنجام داوە و بەڵێنی گەیاندنی داواکاریەکانی داوە بۆ سەروو خۆی، هاوکات نووسراوی فەرمیش کراوە و داواکاری کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆ گەیەندراوەتە وەزارەتی پەیوەندیدار، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە، هەر بەو هۆیەشەوە تەواوی کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆ کە لەسەر شەقامەکان کار دەکەن، بایکۆتی شەقامیان کردووە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کارمەندی پۆلیسی هاتوچۆ، توانا سەردار گوتی: ''داوا لە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم کە بێنە سەرشەقامەکان و داوای مووچەی خۆیان بکەن، ئێمە ناچینەوە سەر دەوامەکانمان تاکو مووچە وەردەگرین، هەموو رۆژێک لە کاتژمیر نۆ بۆ ١٢ی نیوەڕۆ لێرە لەبەردەم باخی گشتیی کۆدەبینەوە، ئێستا مامۆستاشمان لەگەڵدایە و داوا دەکەین کە تەواوی فەرمانبەران بێنە سەرشەقام، هاوکات بەهیچ شێوەیەک رازی نابین کە هیچ بڕێک لە مووچەکانمان ببڕێت، وەک ئێستا بڕیاریان داوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın