کۆڤید- ١٩

سلێمانی.. نەخۆشخانەی شۆڕش خزمەتگوزارییەکانی رادەگرێت

- نەخۆشخانەی شۆڕش لە شاری سلێمانی بەگومانی کۆرۆناوە خزمەتگوزارییەکانی بەشێویەکی کاتی رادەگرێت.

Rewa Mahmood Hasan  | 20.05.2020 - نوێکردنەوە : 21.05.2020
سلێمانی.. نەخۆشخانەی شۆڕش خزمەتگوزارییەکانی رادەگرێت

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

نەخۆشخانەی گشتیی شۆڕشی فێرکاری بەهۆی بوونی نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سێ کارمەندی پاککەرەوەیاندا، بۆ ماوەیەکی کاتی خزمەتگوزاری پزیشکیی لە فریاکەوتن و هۆڵی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکەدا رادەگرن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، چالاک قادر لە ئاگادارییەکەدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە ئاماژەی بەوەداوە کە سێ لە کارمەندەکانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکەیان نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تیادا دەرکەوتووە، بۆیە نەخۆشخانەکە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر خزمەتگوزاری پزیشکی لە فریاکەوتن و هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە رادەگرن بەمەبەستی تەعقیمکردن و رشاندنی بەشەکانی نەخۆشخانەکە.

لە ئاگاداریەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە لەو ماوەیەدا سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی شۆڕش نەکەن.

ئەم راگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە بەهۆی بوونی حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەنێو کارمەندەکاندا، نەخۆشخانەکە کەرەنتین کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın