عێراق

دەروێشانی شێخ محەمەدی کەسنەزانی دەروازەی سنووریی باشماخ-یان شکاند

زیاتر لە ٢٠٠ دەروێشی ئێرانی سەربە شێخ محەمەدی کەسنەزانی بە مەبەستی تێپەڕبوون لە سنوور هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ.

Rewa Mahmood Hasan  | 09.07.2020 - نوێکردنەوە : 09.07.2020
دەروێشانی شێخ محەمەدی کەسنەزانی دەروازەی سنووریی باشماخ-یان شکاند

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

زیاتر لە ٢٠٠ دەروێشی ئێرانی سەربە شێخ محەمەدی کەسنەزانی بە مەبەستی تێپەڕبوون لە سنوور هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ.  

بڕیارە سبەی هەینی تەرمی شێخ محەمەدی کەسنەزانی بگاتە سلێمانی و لەوێ بەخاک بسپردرێت، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە دەروێشانی تەریقەتی قادری بەشداری بەخاکسپاردنەکەی بن.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، دەیان دەروێشی سەربە تەریقەتی قادری کە لە ئێرانەوە هاتوون، دەروازەی باشماخ-یان شکاندووە و بەرەوە هەرێمی کوردستان هاتوون.

دەروازەی سنووری باشماخ لە چوارچێوەی ريکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەرووی هاتوچۆدا داخراوە.

ئەو دەروێشانە بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی رابەری تەریقەتی قادری بە نیازن بەپێ بەرەو سلێمانی بڕۆن.

رابەری تەریقەتی قادری، شێخ محەمەدی کەسنەزانی، رۆژی 4ی تەمووز لە ئەمریکا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın