سلێمانی.. بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی رەمەزان
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە رێکارەکانی تةندروستى ، موسڵمانان لە شاری سلێمانی بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی رەمەزان بە کۆمەڵ روویان لە مزگەوتەکانی شارەکە کرد و دوای نوێژکردن جەژنە پێرۆزەیان لەیەکتر کرد.
لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانداو لە شاری سلێمانی، دوای ئەوەی کە بارودۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھێور بۆتەوە، ھاوڵاتیيان پەیتا پەیتا روو لە مزگەوتەکان دەکەن بۆ ئەنجام دانی نوێژی جەژن و گەردن ئازادی لەیەکتر.
لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی ھاوڵاتیيان بە پەرۆشەوە یەکەم نوێھی جەژنیان دوای دوو ساڵ ئەنجام دا، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو قەدەغەی ھاتوچۆوە،. بەشێکی زۆر لە ھاوڵاتیيان مەحروم بوون لە ئەنجام دانی نوێژی جەژن و جەژنە پیرۆز کردن لەیەک دی.
پێشنوێژی مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی، مامۆستا ھەڵۆ ئەمین شەریف لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە دا کە جەژن بۆ مسوڵمانان ھۆکارێکە بۆ گەردن ئازادی و پاک بوونەوەی دڵەکان لەیەکتر و ھیوای خواست مسوڵمانانی جیھان بە گرنگیەوە برواننە جەژن .
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن