عێراق

سلێمانی.. ئامادەکاری دەکرێت بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری

- بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری کەسنەزانی، شێخ محەمەد عەبدولکەریمی کەسنەزانی لەنێو تەکیەکەی خۆی لە سلێمانی بەخاک بسپێردرێت.

Rewa Mahmood Hasan  | 10.07.2020 - نوێکردنەوە : 10.07.2020
سلێمانی.. ئامادەکاری دەکرێت بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری

Arbil

سلێمانی - AA

بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی ١٠ی تەمووز تەرمی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری کەسنەزانی، شێخ محەمەد عەبدولکەریمی کەسنەزانی لە ئەمریکاوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت بگاتە شاری سلێمانی و لەنێو تەکیەکەی خۆی لە بەکرەجۆ بەخاک بسپێردرێت.

لەئێستادا بە ھەزارن مورید و دەروێشی شێخ محەممەد عەبدولکەریمی کەسنەزانی و تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان و خوارووی عێراق ھاتوون بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی ناشتنەکە و پەیمان دان بە کوڕی ناوبراو بەناوی شێخ نەھرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی.

لە بەردەم دەرگای تەکیەکەدا کە دەکەوێتە گەرەکی بەکرەجۆ شاری سلێمانی چەندین رێوشوێنی ئەمنی و تەندروستی گیراوەتە بەر.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ مەزاری شێخ محەممەد کەسنەزانی لەنێو تەکیەکەدا دەبێت و لەئێستادا ھەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراون و چواردەوری مەزارەکە بە بەردی مەڕمەڕ رازێنراوەتەوە و بڕیارە شوێنێکی گەورەی یاد کردنەوەی تیادا درووست بکرێت.

چەند کارمەندێکی ئەمنی تایبەت بە تەکیەی تەریقەتی قادری، دوای پشکنینی میوانەکان، بەڕێیان دەکەن بۆ نێو شوێنی مەراسیمەکە.

لەکاتی چوونە خوارەوە بە تەکیەکەداو لەشوێنی مانەوەی موریدانی تەکیەکە، خواردن، چا و ئاو ئامادە دەکرێت و نانی میوانان ئامادە دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın