توركيا

سبەی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە سەردەمی کابینەی نوێدا ئەنجام دەدرێت

لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ٢٨ی ئایاردا، سبەی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشداری ئەندامە نوێیەکانی ئەنجام دەدرێت.

Zafer Fatih Beyaz  | 07.06.2023 - نوێکردنەوە : 07.06.2023
سبەی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە سەردەمی کابینەی نوێدا ئەنجام دەدرێت

Ankara

ئەنقەرە – AA

کۆبوونەوەکەی کۆشکی کۆماری لە هەمان کاتدا دەبێت بە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە سەردەمی کابینەی نوێی حکوومەتدا.

کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات هەریەک لە جێگری سەرکۆمار، جەودەت یڵماز؛ وەزیری داد، یڵماز تونچ؛ وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان؛ وەزیری ناوخۆ، عەلی یەریلیکایا؛ وەزیری بەرگری، یەشار گولەر؛ سەرۆکی ئەرکانی سوپا، موسا ئاڤسەڤەر و فەرماندەکانی هێزە وشکانی و ئاسمانی و دەریایییەکان بەشداری تیادا دەکەن.

وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری بەرگریی، یەشار گولەر و ئیبراهیم کاڵن'یش وەک سەرۆکی میت بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.


- رۆژەڤی کۆبوونەوەکە

چاوەڕێ دەکرێت لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی تەوەرە ستراتیجی، ناوچەیی و ئاسایشی نیشتمانی لە سەروویانەوە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە باکووری عێراق و سووریا بکرێت.

جگە لە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان هەروەها لە بەرنامەدایە ئۆپەراسیۆنەکان دژی تەواوی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەروویانەوە پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە، فەتۆ و داعش بخرێنە بەرباس.

چاوەڕێ دەکرێت لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە هەوڵ، ئاسانکاری و نێوەندگیرییەکانی تورکیا بدرێت بۆ هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەکە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و رێککەوتننامەی رێڕەو رەوانەکردنی دانەوێڵە لە دەریای رەش تاوتوێ بکرێن.

لەلایەکی دیکەوە هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی ئیجە، قوبرس و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکرێت و باس لە هەوڵەکان دەکرێت بۆ پاراستنی ئەو مافانەی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ تورکیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور بە رەوا دەزاندرێن.

چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی بوونە ئەندامی سوید لە ناتۆ بکرێت دوای ئەو کارە ئیستیفزازییانەی لەو وڵاتە بەرامبەر تورکیا ئەنجام دران.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın