جيهان

زەرياكانی هەسارەى شين لەژێر هەڕەشەدان

- بە مەبەستی جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی زەریاکان و بەکارھێنانیان بەشێوەیەک کە بەردەوامی بدات بە سەرچاوەی ژیان لەناو دەریا و زەریاکاندا، مژاری هەشتی حوزەیران ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی "داهێنان لە پێناو زەریایەکی نوێبووەوە" راگەیەندراوە.

Shamal Nouman Bakir  | 10.06.2020 - نوێکردنەوە : 20.06.2020
زەرياكانی هەسارەى شين لەژێر هەڕەشەدان

  AA

نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی سەرنجڕاکێشان بۆ کاریگەری زەریاکان لەسەر ژیانی رۆژانەی مرۆڤ و زیندەوەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٩دا، رۆژی هەشتی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی بە "رۆژی جیھانیی زەریاکان" راگەیاندووە.

 

بە مەبەستی جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی زەریاکان و بەکارھێنانیان بەشێوەیەک کە بەردەوامی بدات بە سەرچاوەی ژیان لەناو دەریا و زەریاکاندا، مژاری هەشتی حوزەیران ئەمساڵی لەژێر ناونیشانی "داهێنان لە پێناو زەریایەکی نوێبووەوە" راگەیەندراوە.

زەریاکان کە لەسەدا ٧١ی گۆی زەوییان داپۆشووە، نزیکەی لەسەدا ٣٠ی ئەو دووانە ئۆکسیدی کاربۆنەی کە مرۆڤ دەری دەدات دەتوێنێتەوە.

 بەھۆی زێدەڕۆیکردن لە پرۆسەکانی راوکردن رێژەی ماسی ناو زەریاکان کە بەروبوومی بەردەوام بۆ مرۆڤایەتی دەستەبەر دەکات بۆ لەسەدا٣٠ دابەزیووە.

زەریاکان، رووبەڕووی مەترسیی گەورەی وەکو گۆڕانی کەشوھەوا، پاشماوەکانی پلاستیک، نەوت و زێدەرۆیکردن لە راوکردن بوونەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت کە لە ساڵی ٢٠٥٠دا  پاشماوەکانی پلاستیک لە زەریاکاندا، رێژەی ماسی تێدەپەڕێنێت.

زیاتر لەسەدا ٤٠ی جۆری وشکاوییەکان، لەسەدا ٣٣ی رێبازە مەرجانەکان و زیاتر لە یەک لەسەر سێی شیردەرەکان لەژێر ھەڕەشەدان. 

لە دوایین ٥٠ ساڵدا، لەسەدا ٣٦ی بەروبوومە دەریاییەکان کەمبووتەوە و لەسەرەتای سەرھەڵدانی شۆڕشی پیشەسازییەوە تاکو ئێستا، ترشەکان بەڕێژەی لەسەدا ٢٦ زیادیان کردووە.

لەناو زەریاکاندا لە ھەر یەک کیلۆمەتر چوارگۆشەدا، ١٣ ھەزار پارچە پاشماوەی پلاستیک ھەیە.

پسبوون بەھۆی پلاستیکەوە لە سەرووی ئەو ھەڕەشانەوە دێت کە کاریگەری لەسەر زەریاکان دەکات.

ھەموو ساڵێک نزیکەی ھەشت ملیۆن تۆن پلاستیک تێکەڵ بە ئاوی زەریاکان دەکرێت.

لە کۆی زیاتر لە حەوت ملیار کەس، سێ ملیار کەس لەسەر هەسارەی زەوی، پشت بە جۆراوجۆرییەتی بایۆلۆجیی دەریاکان دەبەستن بۆ دابینکردنی ژیانی رۆژانەیان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın