جيهان

زێلێنسکی: "نزیکەی ٥٠٠ کەشتی دانەوێڵە بەندەرەکانی ئۆکراینایان بەجێهێشتووە"

- سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند تاوەکوو ئەمڕۆ لە رێگەی نزیکەی ٥٠٠ کەشتییەوە، ١٢ ملیۆن تۆن بەرهەمی دانەوێڵەیان بە گشتی گەیاندووەتە ٤٠ وڵات.

Davit Kachkachishvili  | 27.11.2022 - نوێکردنەوە : 28.11.2022
زێلێنسکی: "نزیکەی ٥٠٠ کەشتی دانەوێڵە بەندەرەکانی ئۆکراینایان بەجێهێشتووە"

کیێڤ - AA

سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند کە لە چوارچێوەی بەڵگەنامەی دەستپێشخەری گواستنەوەی ئاسایشپارێزراوی دانەوێڵە و خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکراینا تاوەکوو ئەمڕۆ لە رێگەی نزیکەی ٥٠٠ کەشتییەوە، ١٢ ملیۆن تۆن بەرهەمی دانەوێڵەیان بە گشتی گەیاندووەتە ٤٠ وڵات.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە میانی گوتارێکیدا لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی "دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە" کە لە کیێڤی پایتەخت بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندنی بۆ شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کرد.

سەرۆکی ئۆکراینا لە گوتاری دەستپێکی کۆڕبەندەکەدا کە سەرۆکوەزیرانی هەریەک لە بەلجیکا، پۆڵەندا و لیتوانیا و سەرکۆماری هەنگاریا ئامادە بوون رایگەیاند، دڵخۆشە کە کۆڕبەندەکە لە کیێڤ بەڕێوەدەچێت.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەوە دا، ئەو جەنگەی کە رووسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین بەرامبەر ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتدا هەڵی گیرساند، بووە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە جیهاندا برسی و تینوو بن و گوتی: "رێگە نادەین ملیۆنەها کەس لە جیهاندا برسی و تێنوو بن".

سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی هەروەها سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئۆکراینا یەکێکە لە گرنگترین ئەو وڵاتانەی کە بەرهەمی دانەوێڵە هەناردە دەکات بۆ جیهان و رایگەیاند کە لە پێناو رێگرتن لە قەیرانی برسێتی لە جیهاندا سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان، بەردەوامن لە ناردنی دانەوێڵە بۆ وڵاتانی جیهان.

زێلێنسکی ئەوەشی خستەڕوو کە بە مەبەستی رێگریکردن لە قەیرانی برسێتی، کەشتییەکان بە ملیۆنەها تۆن دانەوێڵەیان بارکردووە و بەندەرەکانی ئۆکراینایان بەجێهێشتووە و گوتی: "تا ئەمڕۆ نزیکەی ٥٠٠ کەشتی بەندەرەکانی وڵاتەکەمانی بەجێهێشتووە. ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ١٢ ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ ٤٠ وڵاتی جیهان و هەموو کۆمەڵگاکان هەناردەکراوە".

سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی راشیگەیاند کە دەستپێشخەری "دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە"یان دەست پێ کردووە بۆ پشتگیریکردنی ئەو وڵاتانەی کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە و گوتی: "لەچوارچێوەی پرۆگرامی 'دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە'، بڕیار وایە تا کۆتایی بەهاری داهاتوو، لانیکەم ٦٠ کەشتی، مانگانە ١٠ کەشتی لە بەندەرەکانمانەوە بنێرین بۆ ئەو وڵاتانەی کە مەترسی برسێتی و وشکەساڵییان لەسەرە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın