Geneve
جێنڤ – AA
بهڕێوهبهری گشتیی رێكخراوی تهندروستیی جیهانیی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس رایگەیاند: "کۆتایی هێنان بە دۆخی لەناکاوی تەندروستیی جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەو واتایە نایەت کە هەڕەشەی ئەم ڤایرۆسە لەسەر تەندروستیی جیهانیی کۆتایی هاتبێت. واتە مەترسی سەرهەڵدانی جۆرە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەردەوامن".
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس لە میانی چالاکییەکانی دووەم رۆژی ٧٦ەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی تەندروستیی جیهانیی کە باڵاترین ئۆرگانی بڕیاردانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانییە، بیری خستەوە کە نزیکەی سێ هەفتە لەمەوبەر رایانگەیاندووە کە ئیدی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پێویستی بە دۆخی لەناکاوی تەندروستیی جیهانیی نییە و گوتی: "ئاساییبوونەوەی ژیان و ئەنجامدانی گەشت بە ئارامی هیوابەخشە".
بهڕێوهبهری گشتیی رێكخراوی تهندروستیی جیهانیی هۆشداری دا لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەردەوامە لە هەڕەشە بۆسەر دۆخی تەندروستیی جیهانیی و گوتی: "کۆتایی هێنان بە دۆخی لەناکاوی تەندروستیی جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەو واتایە نایەت کە هەڕەشەی ئەم ڤایرۆسە لەسەر تەندروستیی جیهانیی کۆتایی هاتبێت. واتە مەترسی سەرهەڵدانی جۆرە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەردەوامن".
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس بە پێویستی زانی ئامادەکاری باش بکرێت بۆ ئەگەری روودانی هەر جۆرە پەتایەکی دیکە و ئاماژەی بەوە دا کە تەواوی مرۆڤایەتی پێویستە لە پەتا بپارێزرێت.
کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی تەندروستیی جیهانیی کە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بە بەشداری ژمارەیەک لە سەرۆک، باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە بەڕێوە دەچێت تا ٣٠ی ئایار بەردەوام دەبێت.