ریاڵ مەدريد هەنگاوێك لە بوونە پاڵەوان نزيكبوويەوە
- يانەى ریاڵ مەدريد لەدەرهوەى ياريگاى خۆى بە ئەنجامى گۆڵێكى بێبەرامبەر لە يانەى ئەتلەتيك بلباوى بردەوە و ژمارەى خاڵەكانى بۆ ٧٧ خاڵ بەرزكردەوە.
Madrid
مەدريد - AA
لە میانی یارییهكانی هەفتەى ٣٤همینی لاليگادا، يانەى ریاڵ مەدريد لەدەرهوەى ياريگاى خۆى بە ئەنجامى گۆڵێكى بێبەرامبەر لە يانەى ئەتلەتيك بلباوى بردەوە.
گێمی يەكەمى يارییهكە بەبێ گۆڵ كۆتايى هات. لە گێمی دووەمدا و لە خولەكى ٧٢دا كاپتنى ریاڵ مەدريد، سێرجيۆ رامۆس به پەناڵتی تاكه گۆڵی یارییهكه و گۆڵی بردنەوەى بۆ يانەكەى تۆماركرد.
بەم ئەنجامە پێش كۆتاييهاتنى لاليگا بە چوارهەفتە، ریاڵ مەدريد بە ٧٧ خاڵ پێگهی خۆی لە پێشەنگى ريزبەندیی خولهكهدا قايمتر كرد و هەنگاوێكى ديكە لە بوونە پاڵەوانى ئهم وەرزە نزيكبوويەوە.
نزيكترين ركابەرى ریاڵ مەدريدم يانەى بارسێلۆنایه، كە ٧٠ خاڵی ههیه و لە پلەى دووەمدايە، ئەمشەو كاتژمێر ٢٣:٠٠ بە كاتى ههولێر دەبێتە ميوانى يانەى ڤياریاڵ.
دوای دۆڕانی به یانهی ریاڵ مهدرید، يانەى ئەتلەتيك بلباو بە ٤٨ خاڵ لە پلەى هەشتەمدا، مايەوە.