توركيا

رۆژنامەوان مەهمەت بارلاس کۆچی دوایی کرد

Semra Orkan  | 02.06.2023 - نوێکردنەوە : 02.06.2023
رۆژنامەوان مەهمەت بارلاس کۆچی دوایی کرد

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرنووسەری رۆژنامەی سەباحی تورکی، مەهمەت بارلاس لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مەهمەت بارلاس، کە بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە ماوەیەکە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، کۆچی دوایی کرد.

بارلاس، کە بە درێژایی ژیانی رۆژنامەوانیدا چەندین سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە زۆربەی رۆژنامە گەورەکان کاریکردووە، ساڵی ١٩٧١ فاکەڵتیی یاسای زانکۆی ئیستانبوڵی تەواوکرد.

بارلاس، کە سەرۆکایەتی لیژنەی راگەیاندنی فیدراسیۆنی نەتەوەیی خوێندکارانی تورکیا کردووە، لە کاتی خوێندکاری لە رێگەی رۆژنامەی سۆن هاڤادیس کە لەلایەن باوکییەوە دامەزراوە ئاشنای کاری رۆژنامەوانی بوو.

مەهمەت بارلاس، کە لە رۆژنامەی جومهورییەتەوە دەستی بە ژیانی پیشەگەریی رۆژنامەوانی کرد دوای یادداشتنامەکەی ١٢ی ئادار لە رۆژنامەکە دەرکرا.

بارلاس، لەو کاتەی کە ئیسماعیل جێم بەڕێوەبەری کەناڵی TRT بوو، راوێژکاریی هەواڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی دەکرد لە ساڵی ١٩٦٨ لە لقی وردبینیی ئەو پێشبڕکێیەی کە کۆمەڵەی رۆژنامەوانان رێکیخستبوو خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا.

مەهمەت بارلاس، ستوونی گوتاری تایبەتی لە زۆربەی رۆژنامەوکانی وەکو سۆن هاڤادیس، جومهورییەت، گونایدن، میللەت، ساباح، یەنی شافاک، ستار و ئاکشام هەبووە.

بارلاس، لە میاوا جیاجیاکاندا هەواڵی لە کەناڵەکانی وەکو Star TV, ATV, Show TV و TGRT پێشکەشکردووە، لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەگەڵ ئێلا بارلاسی کچی پرۆگرامی هەواڵی ئامادەکرد و پێشکەشی کرد.

بارلاس، کە لە NTV و NTV Radyo لەگەڵ ئۆغوز هاکسەڤەر پرۆگرامی "Makam Farkı" پێشکەش کرد ئەندامی دەستەی ئەمینداری زانکۆی ئۆکان بوو.

مەهمەت بارلاس، کە لەگەڵ جانان بارلاس ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە دوو منداڵی بەناوەکانی جەمیل بارلاس و ئێلا بارلاس هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın