ژيان, کۆڤید- ١٩

رۆكردنی دانه‌وێڵه‌و وردكردنی نان بۆ باڵنده‌كان

- قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی دووکان و بازاڕەکانی شاری سلێمانی بۆتە هۆی کەم بوونەوەی خۆراک بۆ هاوڵاتيیان، بەڵام هاوکات خۆراکی رۆژانەی باڵندەو ئاژەڵی سەرشەقام و کوچەو کۆڵانەکانیشی برسی کردووە.

Rewa Mahmood Hasan  | 04.04.2020 - نوێکردنەوە : 07.04.2020
رۆكردنی دانه‌وێڵه‌و وردكردنی نان بۆ باڵنده‌كان

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی دووکان و بازاڕەکانی شاری سلێمانی بۆتە هۆی کەم بوونەوەی خۆراک بۆ هاوڵاتیان، بەڵام هاوکات نەبوونی خۆراکی رۆژانە، باڵندەو ئاژەڵی سەرشەقام و کوچەو کۆڵانەکانیشی برسی کردووە.

لەگەڵ داخستنی چێشتخانەو دووکان و بازاڕی شاری سلێمانی، ئێستا بەرماوەی خۆراک فڕێ نادرێت لەشەقامەکاندا هەرئەمەش وای کردووە کە ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی کە خۆراکی رۆژانەیان لێیەوە دەست دەکەوت، برسی بمێننەوە.

سەرەڕای بەردەوامیی قەدەغەی هاتووچۆ و چوونە دەرەوە، هەندێک لە هاوڵاتیان بە ئەرکی خۆیانی دەزانن کە ئاگاداری رەوشی گیاندارەکانی تری نێو ژینگە بن.

ئەوەی دەبینرێت کەسێک لە مەیدانی سەرای سلێمانی خۆراک بۆ باڵندەکان رۆ دەکات تاکو چیتر برسێتی تەنگیان پێهەڵنەچنێت.

ئەو کەسە کە تەنیا بە ئاماژەی دەست هەوڵی دەدا پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو تێبگەیەنێت، کە حەز دەکات هاوشانی خێرخوازەکان، ئەمیش نان بدات بە لێقەوماوان، بەڵام لەبری هاوڵاتیان باڵندەکانی هەڵبژاردووە تاکو رزگاریان بکات لە برسێتی و لەچەندین شوێنی جیاجیای بەردەرکی سەرای سلێمانیدا لەگەنێکی داناوەو وردە نان و برنجی بۆ ڕۆ کردوون.

وەک دەبینرێت زۆرێک لە باڵندەکان لە کۆتر و چۆلەکە دەنیشنەوە سەر لەگەنەکەو لەهەوڵی تێر کردنی خۆیاندان، هەندێکی تریش لەچاوەڕوانیدان تاکو بتوانن دەمیان بگات بەو ژەمە خۆراکەی بۆیان دەستەبەر کراوە.

لە پارکی ئازادیش چەندین باڵندەو پەلەوەری ماڵی کە لە نزیک حەوزێکی ئاو لە پارکەکەدا دەژین بەردەوام پێویستیان بە خۆراکی رۆژانە هەیە، لە پێشتردا گەشتیاران و سەردانیکارانی پارکەکە خواردنیان بۆ دادەنان، بەڵام ئێستا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە قاز و مراویەکانی ئەوپارکەش بێناز بوون، لەکاتی فرێدانی هەر دانەوێڵەیەکدا بە کۆمەڵ هێرشی بۆ دەبەن تاکو بێبەش نەبن لە خۆراکی ئەو چەند رۆژە، هەندێک لە گەشتیاران کە ناوبەناو سەردانی پارکەکە دەکەن بۆ وەرزش، لەگەڵ خۆیان نان و خۆراکی پێویستیان بۆ دەهێنن .

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın