رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وانه‌یش ده‌دات كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون
محه‌مه‌د ره‌حیمۆ: "كه هاتن قۆڵبه‌ستیان كردم و خستیانمه ناو ئۆتۆمبێل په‌راسووه‌كانیان شكاندم. هه‌موو له‌شم بوو به خوێن. به لێدان و تێهه‌ڵدان بردیانمه گرتووخانه".
İdlib
ئیدلب – AA
محه‌مه‌د ره‌حیمۆ كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، هه‌ر له كاتی قۆڵبه‌ستكردنیدا په‌راسووه‌كانی شكێندراون و به لێدان و تێهه‌ڵدان بردراوه‌ته گرتووخانه.
له‌و گرتووخانه و بنكه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كه شوێنی زۆربه‌یان نازاندرێت، هه‌زاران كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
محه‌مه‌د ره‌حیمۆی ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره تاوانێكی ئه‌نجام دابێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و پێنج مانگ له گرتووخانه‌كانی رژێمدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
محەمەد ره‌حیمۆ له رێگای رۆژی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دراوان ٢٦ی حوزه‌یران به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "كه هاتن قۆڵبه‌ستیان كردم و خستیانمه ناو ئۆتۆمبێل په‌راسووه‌كانیان شكاندم. هه‌موو له‌شم بوو به خوێن. له ٢٠١٣ به پاساوی ئه‌وه‌ی فیشه‌ك له ماڵه‌كه‌مدایه، هێزه‌كانی رژێم هه‌ڵیان كوتایه سه‌رمان و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردم. له ده‌روازه‌ی بنكه‌ی هه‌واڵگری ژماره‌ی ٤٨ له حه‌ما به شه‌ق و زلـله له هۆش خۆمیان بردم. له كاتێكدا پێشتر له ژیانی خۆمدا رووبه‌ڕووی هیچ فه‌رمانده‌یه‌ك نه‌وه‌ستابووم و ده‌ستگیر نه‌كرابووم. هه‌رگیزیش هێنده سووكایه‌تیم پێ نه‌كراوه. رێزیان له ته‌مه‌نه‌كه‌م نه‌گرت، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌وه هه‌موو له‌شم ره‌ش و شین بوو".
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به بۆری پلاستیكی ئه‌شكه‌نجه‌یان داون، گوتی: "شه‌و و رۆژ بۆ ئه‌وه‌ی دان بنێین به‌و تاوانه‌ی ئه‌نجاممان نه‌داوه لێیان ده‌داین. چی جنێوی سووك بوو پێیان ده‌داین. شه‌وان به جلی ژێره‌وه له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرا. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیارێكمان نه‌دابووایه‌وه لێیان ده‌داین. به بۆری ئاو و كێبڵی كاره‌با لێیان ده‌داین".
- "به پێداگیرییه‌وه ده‌یانپرسی 'ده‌ته‌وێت بمری؟'
محەمەد ره‌حیمۆ به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام به كوشتن هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون، ده‌ڵێت "جه‌للاد (لێكۆڵه‌ر)ی گرتووخانه‌كه به درێژایی ماوه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرین. به پێداگیرییه‌وه ده‌یانپرسی 'ده‌ته‌وێت بمری؟ كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان نه‌دابووایه‌نه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌رده‌وام ده‌بوو، هه‌روه‌ها گوێمان له هاوار و ناڵه‌ی ژنانیش ده‌بوو. به‌رده‌وام دووچاری هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی ده‌بووینه‌وه. كه‌سانێك له‌لایه‌ن چوار بۆ پێنج كه‌سه‌وه ده‌ستدرێژییان ده‌كرایه سه‌ر".
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن هێشتا زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له گرتووخانه و بنكه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ربه رژێم ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی داتاكانی تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ زیاتر له ١٤ هه‌زار ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، به‌هۆی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن