سياسەت, جيهان

رژێمى ئەسەد لە دواى راگەياندنى لێبوردنى گشتى ٩٨ كەسى لە دەرعا لە ژێر ئەشكەنجەدا كوشتووە

رژێمى ئەسەد رێككەوتنى ده‌رعای كه‌ لە رێگەى رووسياوە لە ساڵى ٢٠١٨دا لەگەڵ ئۆپۆزيسيۆنە چەكدارەكان واژووكرد، پێشێلكردووە و لە ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا ٩٨ كەسى لە ژێر ئەشكەنجەدا كوشتووە.

Muhammed Temim Hocaoğlu, Mohamad Misto  | 23.11.2020 - نوێکردنەوە : 23.11.2020
رژێمى ئەسەد لە دواى راگەياندنى لێبوردنى گشتى ٩٨ كەسى لە دەرعا لە ژێر ئەشكەنجەدا كوشتووە

Ankara

ئەنقەرە - AA

رژێمى ئەسەد رێككەوتنى ده‌رعای كه‌ لە رێگەى رووسياوە لە ساڵى ٢٠١٨دا لەگەڵ ئۆپۆزيسيۆنە چەكدارەكان واژووكرد، پێشێلكردووە و لە ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا ٩٨ كەسى لە ژێر ئەشكەنجەدا كوشتووە.

بەگوێرەى ئەو زانيارييانەى كە پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو لە سەرچاوە ناوخۆييەكانەوە بەدەستى هێناوە، رژێمى ئەسەد، ژمارەيەكی زۆرى له‌وانه‌ی كە دانيشتووى دەرعان و بە پێى رێككەوتنەكە دەيانەوێت سوود لە لێبوردنەكە ببينن و سەردانى دامەزراوەكانى رژێم دەكەن، لە رێگەى ئەشكەنجەوە كوشتووه‌.

كۆى گشتى ٩٨ كەس كە نزيكەى ٤٠ كەسيان سەرباز بوون و لەسەرەتاى دەستپێكردنى شەڕى ناوخۆى سوورياوە سوپايان بە جێهێشتووە و بۆ سوود وەرگرتن لەو لێبوردنه‌ی كە لە رێككەوتنەكەدا هاتووە، دەستگيركراون و لە ژێر ئەشكەنجەدا كوژراون.

بە گوێرەى ماڵپەڕى هەواڵى Syria TV، دوێنێ موعز عەتا ساميدى كە پێشتر پۆليس بووه‌، داوای پێشكه‌شكردووه‌ بۆ سوودوەرگرتن لە لێبوردنه‌كه‌، لە سێدارە دراوە و بە خێزانەكەى وتراوە بچن تەرمەكەى وەرگرنه‌وه‌.

بە گوێرەى هەواڵەكە، ساميدى لە ساڵى ٢٠١٢دا لە هێزەكانى رژێم جيابووەتەوە، لە ساڵى ٢٠١٨دا بۆ سوود وەرگرتن لە لێبوردنەكە خۆى رادەستى هێزەكانى رژێم كردووەتەوە.

لەلايەكى ديكەوە، رژێمى ئەسەد هەفتەى رابردوودا، لە ديمەشقى پايتەخت "كۆنفرانسى نێودەوڵەتى پەنابەران"ى رێكخستبوو، و داواى لە خەڵكى سووريا كردبوو "بگەڕێنەوە".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın