روونکردنەوەیەک لە بارەی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان
- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوە لە بارەی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەکانی ھەرێم دەدات.
Arbil
ھەولێر - AA
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی لە بارەی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا ئهوه ئاشكراكراوه، سەرۆکی حکوومەت بەرێوەبەرایەتی بەرێوەبردن و ھەماھەنگی قەرزی گشتیی لە ئەنجوومەنی وەزیران راسپاردووە، بۆ ئهوهی لە زووترین کاتدا راپۆرتێکی ورد لەسەر ھەموو قەرز و ئیلتیزاماته داراییهكانی حکوومەتی ھەرێم ئامادە بکەن.
له سهرهتای روونكردنهوهكهدا هاتووه "لە چەند مانگی رابردوودا و لە چەندین بۆنەی جیادا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بابەتی قەرزەکانی ھەرێم داوە و روونیکردووەتەوە کە بەشێکی زۆری ئەو گوژمەیەی ئاماژەی پێدەکرێت، پاشەکەوتی مووچەیە و دەچێتە خانەی ئیلتیزاماتی دارایی ھەرێم، کە ھۆکارەکەشی نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لە بەغداوە بووە. لە راستیشدا ئەو کوژمەیە دەبێتە ئیلتیزامی دارایی بەغداش بەرامبەر بە ھەرێم".
ھەروەھا لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکە ئاماژە بەوە کراوە: "دوای ئەوەی لە دوا گوتاری سەرۆکی حکوومەت دیسان ئاماژە بەو بابەتە درا، ژمارەیەکی زۆر لە کەس و لایەنەکان کە تا ئێستا بێدەنگ بوون، ھاتنە ئاخاوتن و روونکردنەوەیان داوە کە ئەو قەرزانە بەشێکی زۆری پاشەکەوت و ئیلتیزامی داراییە. سوپاسی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە دواجار دانیان بەو راستیانەدا نا کە دەمێکە باسیان دەکرێت، مەبەستیان لەو نووسین و روونکردنەوانە ھەرچی بێت، سەلمێنەری ئەوە بووە کە ئەو قەرز و ئیلتیزاماتانە ھەن و دەبێت واقعیانە مامەڵەیان لەگەل بکرێت".
تیشكخراوهته سهر ئهوهش سەرۆکی حکومەت بەرێوەبەرایەتی بەرێوەبردن و ھەماھەنگی قەرزی گشتیی لە ئەنجوومەنی وەزیران راسپاردووە، بۆ ئهوهی لە زووترین کاتدا راپۆرتێکی ورد لەسەر ھەموو قەرز و ئیلتیزاماتی دارایی حکومەتی ھەرێم ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی ئاڕاستەی پەرلەمان و رای گشتیی ھەرێمیش بکرێت.