Moskova
مۆسكۆ - AA
له رووسیا كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گەیشتە یەک ملیۆن و ١١٥ هەزار و ٨١٠ حاڵه‌ت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شەش هه‌زار و ٢١٥ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و به‌وه‌یش كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یەک ملیۆن و ۱١٥ هەزار و ٨١٠ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ١٦٠ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ۱۹ هه‌زار و ٦٤٩ كه‌س، پێنج هه‌زار و ٩٧٦ تووشبووی دیكه په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌یش تا ئێستا ۹١٧ هه‌زار و ۹٤٩ تووشبووی كۆرۆنا له رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون لە رێژەی ٠،٦ ماوەتەوە و له‌سه‌دا ۲٥،١ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ۹٨٠ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ١٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٢۷٨ هه‌زار و ٣٨٨ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و ٨٤ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا تا ئێستا ئه‌نجامدراون ٤۳ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.
له‌و ناوچانه‌ی كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون تیایاندا كه‌مه ئه‌و رێوشوێنانه شلكرانه‌وه كه دژبه په‌تاكه گیرابوونه‌به‌ر، هاوكات بەکارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش له‌و شوێنانه كرایه زۆرەملێ كه داخراو و قه‌ره‌باڵغن.
لە یەکی ئەیلوولەوە خوێندن لە رووسیا دەستی پێ کردووەتەوە و لەناو قوتابخانەکاندا، بەکارهێنانی دەمامک و پاراستنی دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی کراوەتە زۆرەملێ.
لە یەکی ئەیلوولەوە بەلەبەرچاو گرتنی رێنماییە تەندروستییەکان ساڵی نوێی خوێندن لە رووسیا دەستیپێکردوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن