رووسیا.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا نزیکبووەوە لە یەک ملیۆن و ۱۱۰ هەزار
Moskova
مۆسكۆ - AA
له رووسیا كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گەیشتە یەک ملیۆن و ۱۰۹ هەزار و ٥۹٥ حاڵه‌ت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شەش هه‌زار و ۱۹٦ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یەک ملیۆن و ۱۰۹ هەزار و ٥۹٥ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ۷۱ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ۱۹ هه‌زار و ٤٨۹ كه‌س، دوو هه‌زار و ٦۱٦ تووشبووی دیكه په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌یش تا ئێستا ۹۱۱ هه‌زار و ۹۷۳ تووشبووی كۆرۆنا له رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گەیشتووەتە سه‌دا ٦.، و له‌سه‌دا ۲٥،٦ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ۹۱٥ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ١٢ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٢۷۷ هه‌زار و ٤۰٨ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و ٦۹ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ۲٨۲ هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوه، تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون ٤۳ ملیۆن و ۱۰۰ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.
له‌و ناوچانه‌ی كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون تیایاندا كه‌مه ئه‌و رێوشوێنانه شلكرانه‌وه كه دژبه په‌تاكه گیرابوونه‌به‌ر، هاوكات بەکارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش له‌و شوێنانه كرایه زۆرەملێ كه داخراو و قه‌ره‌باڵغن.
لە یەکی ئەیلوولەوە خوێندن لە رووسیا دەستی پێ کردووەتەوە و لەناو قوتابخانەکاندا، بەکارهێنانی دەمامک و پاراستنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی کراوەتە زۆرەملێ.
هەروەها لە یەکی ئەیلوولەوە بەلەبەرچاو گرتنی رێنماییە تەندروستییەکان، ساڵی نوێی خوێندن لە رووسیا دەستیپێکردووەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن