رووسیا.. ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ٧٤٠ هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه
ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و رێگرییكردن له په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له رووسیا بڵاویکردووەتەوە کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شه‌ش هه‌زار و ٢٤٨ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته ٧٣٩ هه‌زار و ٩٤٧ حاڵه‌ت.
Moskova
مۆسكۆ - AA
له رووسیا كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بۆ ٧٣٩ هه‌زار و ٩٤٧ و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ ١١ هه‌زار و ٦١٤ به‌رزبووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و رێگرییكردن له په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له رووسیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شه‌ش هه‌زار و ٢٤٨ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته ٧٣٩ هه‌زار و ٩٤٧ حاڵه‌ت.
هاوكات باس له‌وه‌یش كراوه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه ١٧٥ كه‌سی دیكه زیادی كردووه و بووه‌ته ١١ هه‌زار و ٦١٤ كه‌س و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌شت هه‌زار و ٨٠٤ كه‌سن و كۆی گشتییان بووه‌ته ٥١٢ هه‌زار و ٨٢٥ كه‌س.
رێژه‌ی هه‌ڵكشانی رۆژانه له ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له سه‌رانسه‌ری رووسیادا له ٠،٩ له‌سه‌دا مایه‌وه. رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٤،٥ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانیش هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان نییه.
له مۆسكۆی پایته‌خت له ممیانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦١٣ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و كۆی گشتیی تووشبووان له شاره‌كه بووه‌ته، ٢٣٠ هه‌زار و ٦٤٢ و ٣٧ كه‌سی دیكه‌یش گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ چوار هه‌زار و ٢٠٥ به‌رزبووه‌ته‌وه.
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی هاووڵاتییانی رووسیا و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر، بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠٣ هه‌زار پشكنینی ڤایرۆسه‌كه ئه‌نجامدراون و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراون، زیاتره له ٢٣ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار.
- پشكنینی ناچاریی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ کاتێک دەتەوێت بچیتە رووسیا
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه سه‌رۆكی ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی هاووڵاتییانی رووسیا و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر، ئانا پۆپۆڤا واژووی كردووه ماوه‌ی خۆ دابڕینی ١٤ رۆژ كه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیرابوویه به‌ر، بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له رۆژی ١٥ی ته‌مووزه‌وه ده‌چنه رووسیا، هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا هاووڵاتییانی رووسیا له میانی سێ رۆژدا، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌چنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، ناچار ده‌كرێن به ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
هاوكات هاووڵاتییانی بیانیی، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌یه‌كی ته‌ندروستییان پێ بێت كه به یه‌كێك له زمانه‌كانی ئینگلیزیی یان رووسی نووسرابێت و به لایه‌نی زۆره‌وه پێش سێ رۆژ ده‌ركرابێت، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیین ده‌توانن بچنه ناو رووسیاوه، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی ته‌ندروستیشیان پێ نه‌بوو، ئه‌وا ناچارن له ماوه‌ی سێ رۆژ له دوای چوونه ناو خاكی رووسیا، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن.