رووحانی: "ئێستا هەلێکی زێڕێنە بۆ ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات تا لە ناوخۆی ئێراندا وەبەرهێنان بکەن".
سەرکۆماری ئێران، حەسەن رووحانی لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ناوەندی رێکخستنی ئابووری گوتەیەکی پێشکەش کرد و پەیامێکی ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانەی وڵاتەکەی کرد کە لە دەرەوەی وڵاتن.
Tahran
تاران- AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن رووحانی لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ناوەندی رێکخستنی ئابووری گوتەیەکی پێشکەش کرد و پەیامێکی ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانەی وڵاتەکەی کرد کە لە دەرەوەی وڵاتن.
رووحانی گوتی: "ئێستا هەلێکی زێڕینە بۆ ئەو ئێرانیانەی لە دەرەوەی وڵاتن تا لە ناوخۆی ئێران وەبەرهێنان بکەن. پێویستە پشتیوانی لەم هەنگاوە بکرێت و مەرجە پێویستەکانی ئاسایشی سەرمایەداری فەراهەم بکرێت".
سەرکۆماری ئێران، باسی لەوەش کرد لابردنی کۆسپەکانی بەردەم وەبەرهێنەران لە کارە لە پێشینەکانی حکوومەتە و رایگەیاند: "پێویستە وەبەرهێنەران لەوە دڵنیابن کە هیچ هەڕەشەیەکیان لەسەر نییە و دڵنیایی تەواویان پێبدرێت کە لە سەرمایەگوزارییەکەیاندا سوودمەنددەبن. حکوومەت بۆ لابردنی بەربەستە یاساییەکان لەبەردەم ئاسایشی سەرمایەگوزاریدا پێویستی بە هەماهەنگی پەرلەمان و بەشەکانی دیکەی دەوڵەت هەیە. ئاسایشی سەرمایەگوزاری شتێکی زۆر گرنگە".