سياسەت

گوتارى ئەردۆغان لە رێورەسمى كردنەوەى دوورگەى ديموكراسى و ئازادييەكان

ئەردۆغان، گوتيى: "چيمان پێ دەڵێن؟ چى کارمان هەيە لە سووريا و لە ليبيا و ئيدلب؟ لەم نزيكانە زۆر باش تێدەگەن كە چى ئيشێكمان هەبووە لەو شوێنانە".

Said İbicioğlu  | 27.05.2020 - نوێکردنەوە : 28.05.2020
گوتارى ئەردۆغان لە رێورەسمى كردنەوەى دوورگەى ديموكراسى و ئازادييەكان

Suudi Arabistan

ئيستانبوڵ - AA

سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، گوتى: "ئەوەى بە كودەتا لادرا و لە ياسیئادا لە دادگاييەكى شانۆئاسا دادگايى كرد خوالێخۆشبوو مەندەرێس و هاوەڵەكانى نەبوون، ئەوە نەتەوەكەمانە بە مێژوو، كەلتوور و بەهاكان و بيروباوەڕييەوە".

ئەردۆغان، لە ميانى بەشداريكردنى لە رێورەسمى كردنەوەى دوورگەى ديموكراسى و ئازادييەكان، گوتارێكى پێشكەشكرد.

ئەردۆغان لە دەستپێكى گوتارەكەيدا گوتى: "دوورگەى ديموكراسى و ئازادييەكان، لە دوێنێوە بۆ ئەمرۆ دەبێتە نيشانەى خۆشەويستى بۆ ئەو بەرەنگاربوونەوەى لە پێناو سەربەخۆيى و داهاتوو نراوە. ئەو كارەى لێرە كرا دادگاييكردن نەبوو، تاوانێك بوو".

هەروەها گوتيشى: "ناتوانين مێژوو بگۆڕين، بەڵام بۆ دابينكردنى هەڵسەنگاندنێكى راست گۆڕينى شێوازى يادكردنەوەى مێژوو لە دەستماندايە. لەو بڕوايەدام كە دوورگەى ديموكراسى و ئازادييەكان لەگەڵ بەرەنگاربوونەوە بۆ بەدیهێنانی ديموكراسى ٦٠ ساڵەى توركيا دەبێتە سمبوڵى بەديهێنانى ئامانجەكانى داهاتوو".

ئەردۆغان، باسى لە خوالێخۆشبوو مەندەرێس كرد و گوتى: "شوێنى نايابى مەندرێس و هاوەڵەكانى لە دڵى گەلەكەمان توندتر و بەردەوام دەبێت. يادكردنەوەى دێرينى خوالێخۆشبوو مەندەرێس قەرزێكە لە ئەستۆى هەموومانە".

ئەردۆغان، هێرشى كردە سەر كودەتاچييەكان و گوتى: "كودەتاچييەكان و ئەوانەى ئاراستەيان دەكەن بەبەردەوامى لە هەمان كۆدەوە جوڵاونەتەوە. سەرجەم كودەتاكان لە وڵاتەكەمان دوژمنى مێژوو و بەهاكانى گەلەكەمانن. ئەوانەى كە كودەتایان بەسەرياندا كرد و دادگاییان كرد، ناچاربوون ژيانيان لە ژێر تەماشاكردنى پڕ نەفرەتى خەڵك بەسەرببەن". 

ئەردۆغان، گوتيشى: "هەر سێ قارەمانەكە بە شانازى و بڕواوە بەرەو پەتى سێدارە رۆيشتن"

ئەردۆغان، ئاماژەى بە رۆڵى توركەش كرد و گوتى: "بە نزاوە يادى خوالێخۆشبوو ئالپئارسلان توركەش دەكەينەوە، كە بە زۆرەملێ نێردرايە هيندستان و پێی وابووە کە بڕيارى لە سێدارەدان ناڕەوا و ناياسايیە و لەگەڵ هەستى مرۆڤايەتى يەكناگرێتەوە و هەوڵى داوە بۆ رێگرتن لەو تراژيديايە".

ئەردۆغان، گوتيشى: "بڕيارماندا ياسیئادا و ياسڵيئادا لە مێژوو بنێژين و لێرەدا دوورگەى ديموكراسى و ئازادييەكان بونياد بنێين. ئەمەش بووە قسمەتى ئێمە".

سەبارەت بە رۆڵى هاوپەيمانى جمهوور، ئەردۆغان گوتى: "بە چی بیروباوەڕێک ھێرشیانکردە سەر مەندەرێس، بۆ سەر خوالێخۆشبوو ئۆزال... ئێستاش بە ھەمان ھەستی نەفرەتەوە روویان لە ھاوپەیمانی جمهوور کردووە".

ئەردۆغان، گوتيشى: "سوپاسی خۆم ئاراستەی بەڕێز باخچەلی و گشت برایانمان لە تیمی مەھەپە دەکەم کە لەم قۆناغەدا و لەم خەباتە سەختە مێژووییەدا پشتیوانی خۆیان پێشکەش کردووە و ھەوڵی خۆیان داوە".

ئەردۆغان، گوتيشى: "چيمان پێ دەڵێن؟ چى کارمان هەيە لە سووريا و لە ليبيا و ئيدلب؟ لەم نزيكانە زۆر باش تێدەگەن كە چى ئيشێكمان هەبووە لەو شوێنانە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın