جيهان

دەنگۆی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بەحرێن لەگەڵ ئیسرائیل

دەنگۆی ئەوە هەیە بەحرێن رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل واژوو بکات .

Gülşen Topçu  | 14.08.2020 - نوێکردنەوە : 15.08.2020
دەنگۆی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بەحرێن لەگەڵ ئیسرائیل

Palestinian Territory

قوبرس - AA

ئاژانسی هەواڵی (کان)ی ئیسرائیلی لەسەر زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات هەواڵی ئەوەی بڵاو کردۆتەوە دوابەدوای ئیمارات، وڵاتی بەحرێن-یش رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل واژوو دەکات.

ئەو بەرپرسە هیچ وردەکارییەکی دیکەی لە بارەی کاتی واژووکردنی رێکەوتننامەکە و ئەو هەوڵانەی لەو پێناوەدا خراونەتە گەڕ، ئاشکرا نەکردووە. تا ئێستاش حکوومەتی بەحرەین لەو بارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەخستۆتە روو.

جێی ئاماژەیە دوێنێ بەحرەین پیرۆزبایی واژووکردنی رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکەنی لەگەڵ ئیسرائیل، لە ئیمارات کردبوو.


- ئيسرائيل و ئيمارات لەسەر "ئاساييكردنەوەى تەواوەتى" پەيوەندييەكانيان رێكەوتن

لەو روونكردنەوە هاوبەشەى كە بە ناو ئەمريكا، ئيسرائيل و ئيماراتەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە ئەمڕۆ دۆنالد ترەمپ پەيوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆكوەزيرانى ئيسرائيل بنيامين نەتانياهو و شازادەى جێنشينى ئيمارات و ئەبوزەبى محەمەد بن زايد ئالنهەيان ئەنجامداوە و تێيدا هاتووە، " ئيسرائيل و ئيمارات بە مەبەستى ئاساييكردنەوەى تەواوەتى پەيوەندييەكانى نێوانيان گەيشتنە رێكەوتن".

روونكردنەوەكە ئاماژەى بەوە كردوە كە ئەو رێكەوتنە ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زياددەكات و لە چەند هەفتەیەکی داهاتوودا بەرپرسانى ئيسرائيل و ئيمارات كۆدەبنەوە رێكەوتنى دووقۆڵى لە بوارەكانى وەبەرهێنان، گەشتيارى، رۆشنبيرى، گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ، ئاسايش، پەيوەندييەكان، تەكنەلۆجى، وزە، تەندروستى، ژينگە و كردنەوەى باڵيۆزخانە لە هەردوولا ئەنجامبدەن.

هەروەها لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە كە لەسەر داواى ترەمپ و پشتگيرى ئيمارات ئيسرائيل پلانەكانى لكاندنى چەند شوێنێك هەڵدەپەسێرێت و تێيدا هاتووە، "ئەمريكا، دڵنيايە كە ئيسرائيل و ئيمارات، لەگەڵ نەتەوەكانى ديكەش پێشكەوتنى ديپلۆماسى تۆماردەکەن. لەم بوارەدا پێكەوە كار دەكەين".

ئیمارات لە دوای میسر لە ساڵی ١٩٧٩ و ھەروەھا ئوردن لە ساڵی ١٩٩٤، دەبێتە سێیەمینی وڵاتی عەرەبی کە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژوو دەکات. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın