دەستبەسەرداگرتنی چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانی پەکەکە
Ankara
ئەنقەرە-AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک پارچە چەک و برێک تەقەمەنی تیرۆریستانی پەکەکەی راگەیاند.
ئۆپەڕاسیۆنی چنگ-پڵنگ لە باکووری عێراق بەردەوامە و لە میانیدا، دەستبەسەر ژمارەیەک حەشارگە، پارچە چەک و برێک تەقەمەنی تیرۆریستانی پەکەکەدا گیراوە.
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئاشکراکراوە کە دوای دەستنیشانکردنی ژمارەیەک حەشارگەی تیرۆریستانی پەکەکە لەلایەن کۆماندۆکانەوە هێرشکراوەتە سەریان و دەستیان بەسەردا گیراوە، هەروەها دەستبەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنیشدا گیراوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن