توركيا

دەزگای هەواڵگری میت ژنێکی مۆڵدۆڤی لەدەست یەپەگە رزگار کرد

- دەزگای هەواڵگری میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانی ژنێکی مۆڵدۆڤی و چوار منداڵەکەی رزگار بکات کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆرستی یەپەگە/پەکەکە زیندانی کرابوون.

Orhan Onur Gemici  | 18.07.2020 - نوێکردنەوە : 21.07.2020
دەزگای هەواڵگری میت ژنێکی مۆڵدۆڤی لەدەست یەپەگە رزگار کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

دەزگای هەوڵگری میت دوابەدوای رزگارکردنی ژنێکی ئیتاڵی بە ناوی سیلڤیا کۆستانزۆ رۆمانا، لە ئۆپەراسیۆنێکی نوێدا ژنێکی مۆڵدۆڤی لە دەست رێکخراوی تیرۆرستی یەپەگە/پەکەکە رزگار کرد.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە حکومەتی مۆڵدۆڤا بۆ رزگار کردنی ئەو هاووڵاتییەی داوای یارمەتی لە تورکیا کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتون ئەو ژنە ناوی ناتالیا بارکاڵ بووە و ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوسەرە سوورییەکەی و منداڵەکانیان بۆ کاری بازرگانی چوونەتە سووریا.

بارکاڵ و منداڵەکانی لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستی یەپەگە/پەکەکە دەستگیر کراون و بۆ ماوەی ٢٣ رۆژ لە بەندینخانەیەکی شارۆچکەی منبج هێڵدراونەتەوە، دواتر براونەتە کەمپی ئاوارەکانی هول لە پارێزگای حەسەکەی باکووری سووریا.

لە ئاکامی کارەکانی دەزگای هەواڵگری میت تواندرا شوێنی بارکاڵ و منداڵەکانی بدۆزرێتەوە.

دواتر کارمەندانی میت لە بارەی پلانی رزگارکردنی ئەو پێنج کەسەوە زانیاریان پێدرا.

سەرەتا لە ئۆپەراسیۆنێکی شەشی حوزەیراندا بارکاڵ و منداڵەکانی لە کەمپی هول رزگار کران و برانە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی، دواتر گوازرانەوە بۆ شارۆچکەی گرێ سپی تا بتوانن لە تورکیاوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

ناتالیا بارکاڵ لە بەرامبەر رزگار کردنی خۆی و منداڵەکانی سوپاسی تورکیای کرد.

هەروەها سەرکۆماری مۆڵدۆڤا، ئیگۆر دۆدەن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی ساتی گەڕانەوەی بارکاڵ و منداڵەکانی بۆ وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın