دەرياى ناوەڕاست.. پشكنينێكى ناياسايى كەشتييەكى توركيا
بەگوێرەى ئەو زانيارييانەى دەستكهوتوون، كەشتيى "ROSELINA-A" كە ئاڵاى توركياى بەسەرەوە بوو، هاوكارى مرۆيى هەڵگرتبوو و لە ئيستانبوڵەوە بهڕێكهوتووه و بەرەوە ليبيا بەڕێكەوتووە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
كەشتييەكى سەربازيى ئەڵمانى لە چوارچێوەى ئەركى لە ئۆپەراسيۆنى ئيرينى، كە كارى كارگێڕيى و گواستنەوەى لە لايەن فەرماندەيەكى يۆنانييەوە بەڕێوەدەبرێت، كەشتييەكى توركيا كە خۆراك، بۆيە و كەرەستەى جياوازى بۆ ليبيا دەگواستەوە، لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست راگرت و بۆ چەند كاتژمێرێك بە شێوەيەكى ناياسايى پشكنی.
بەگوێرەى ئەو زانيارييانەى دەستكهوتوون، كەشتيى "ROSELINA-A" كە ئاڵاى توركياى بەسەرەوە بوو، هاوكارى مرۆيى هەڵگرتبوو و لە ئيستانبوڵەوە بهڕێكهوتووه و بەرەوە ليبيا بەڕێكەوتووە.
كەشتييەكە، دوێنێ لەلايەن كەشتييەكى سەربازيى ئەڵمانى لە چوارچێوەى ئەركى لە ئۆپەراسيۆنى ئيرينى، كە كارى كارگێڕيى و گواستنەوەى لە لايەن فەرماندەيەكى هێزە دەرياييەكانى يۆنانييەوە بەڕێوەدهبرێت، لە باشوورى رۆژئاواى نيمچەدوورگەى مۆرا شێوەيەكى ناياسايى راگيرا.
بە گوێرەى ياساكانى دەريا، لە كاتى پشكنينكردنى كەشتييەكان، بۆ ئەوەى كارمەندانى پشكنين بچنە سەر كەشتييەكە، دەبێت رەزامەندى وڵاتى ئاڵاى كەشتييەكە وەربگيرێت. بەڵام بە بێ ئەوەى رەزامەندييەكى بەم شێوەيە لە توركيا داوابكرێت كارمەندانى كەشتيى سەربازيى هامبورگ لە هەليكۆپتەرەوە دابەزينە سەر كەشتييەكەى توركيا.
كەشتييەكە، بەرەو بەندەرى میسراتە بەردەوامى بە رۆیشتن دا، توركياش لەبارەى ئەم بابەتەوە پەيوەندى بە لايەنە پەيوەنديدارە نێودەوڵەتييەكانەوە دەكات.
بە گوێرەى ئەو هەڵسەنگاندنەى كە سەرچاوە ئەمنييەكان بۆ بابەتەكەيان كردووە، سەركەوتنى ئەندامانى ئۆپەراسيۆنى ئيرينى بۆ سەر كەشتى وڵاتانى ئاڵا بەبێ رەزامەندى "هەڵسوكەوتێكى دژ بە ياسايە".
سەرچاوەكان ئاماژەيان بەوەش كرد كە بەهۆى ئەو كارە ئابڕووبەرەوە، كەشتييەكە بۆ چەند كاتژمێرێك دووچارى دۆخى قورسى دەرياى ناوەڕاست بووەتەوە.