دۆکتۆرینی مۆنرۆ لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا لە ١٨٢٣ـهوە تا ئەمڕۆ
دۆکتۆرینی مۆنرۆ لە سەرەتادا وەک کشانەوەی ئەمریکا بۆ ناو کیشوەرەکەی خۆی لێکدرایەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات گۆڕا بەوەی کە ئەمریکا مافی دەستێوەردان لە وڵاتانی دیكهی کیشوەرەکەدا بۆ خۆی دهستهبهر دهكات.
Arbil
ھەولێر ــ AA
ئەو گرژییەی دوای لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕووی له ههڵكشان كرد كه ڕایگەیاند هێرشی بەرفراوان کراوەتە سەر سەرۆکی ڤێنزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ و لەگەڵ هاوسەرەکەی لە وڵات بردراونەتە دەرەوە، جارێکی دیكه دەستوەردانەکانی چەندین دەیەی ئەمریکای لە وڵاتانی دیكهی ناوچەکە هێنایەوە بەرباس.
سیاسەتی ئەمریکا لە ئەمریکای باشوور، ئەمریکای ناوەڕاست و کاریبی، لەسەر بنەمای 'دۆکتۆرینی مۆنرۆ' داڕێژراوە، کە لە ساڵی ١٨٢٣دا لەلایەن سەرۆکی ئەوکاتهی ئەمریکا، جەیمس مۆنرۆوە ڕاگەیەندرا و، تیایدا هۆشداریی دابوو بە دەوڵەتانی ئەورووپا دەست لە کاروباری کیشوەری نیوەگۆی ڕۆژئاوا وەرنەدەن.
دۆکتۆرینی مۆنرۆ لە سەرەتادا وەک کشانەوەی ئەمریکا بۆ ناو کیشوەرەکەی خۆی لێکدرایەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات گۆڕا بەوەی کە ئەمریکا مافی دەستێوەردان لە وڵاتانی دیكهی کیشوەرەکەدا بۆ خۆی دهستهبهر دهكات.
لەلایەن سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، جەیمس مۆنرۆ ڕاگەیەندرا.
دۆکتۆرینەکە پێشنیاری چی دەکات؟
• ڕێگریی کردن لە دامەزراندنی کۆلۆنی نوێ لە کیشوەری ئەمریکادا، کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی وڵاتانی ئەورووپیدا بوون
• ڕێگریی كردن لە دەستوەردانی سیاسی و سەربازیی ئەورووپا
• دهستهبهركردنی ئاسایشی ئەمریکا لە نیوەگۆی ڕۆژئاوای زەویدا
• چەسپاندنی هەژموونی ههرێمیی و سەرکردایەتیی ئەمریکا
• ئاسایی کردنەوەی دابەشکردنی جوگرافیا جیاوازەکان بۆ سەر "ناوچەی هەژموون"ی جیاواز
ئەمە چی دەگەیەنێت؟ لە ڕێگەی ئەم دۆکتۆرینەوە هۆشداری درایە وڵاتانی ئەورووپا کە دەست لە کاروباری کیشوەری نیوەگۆی ڕۆژئاوا وەرنەدەن، هەروەها ڕاگەیەندرا کە هەر کارێکی لەو شێوەیە وەک هێرش بۆ سەر ئەمریکا هەژمار دەکرێت

