وەرزش

دھۆک.. چالاکییەکی وەرزشی گەنجەکانی چەندین وڵات کۆ دەکاتەووە

رێکخەری چالاکیيە وەرزشییەکە بلند بریفکانی:"کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای دھۆک بەتایبەتی زۆر لە بار و بەسوودە بو ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی "

Aras Huseyin  | 04.07.2020 - نوێکردنەوە : 08.07.2020
دھۆک.. چالاکییەکی وەرزشی گەنجەکانی چەندین وڵات کۆ دەکاتەووە

Arbil

دھۆک - AA

لە شاری دھۆک چالاکییەکی وەرزشی چەند گەنجێکی دانیشتووی شارەکە و ھەندێ گەنجی بیانی خەڵکی وڵاتە جیاوازەکان کؤدەکاتەوە و پێکەوە ٨ کیلومەتەر پاسکیل سواری و ٨٠٠ مەتر مەلەکردن و بەسەر چیا کەوتن لە چیای کێلیا شەدایێ ئەنجام دەدەن و سود لە سروشتی سەرنج راکێشی دھۆک دەبینن.

رێکخەری چاڵاکيیە وەرزشیەکە بلند بریفکانی لە لێدوانێکی دا بو ئاژانسی ئەنادۆلو باسی لە چاڵاکیە دةكةت و دةليَت: " زۆر پرۆژەمان ئەنجام داوە بەڵام ئەمە یەکەم پرۆژەمانە بەم شێوە یە کە چەندین قوناغی تیا بوو وەک پاسکیل سواری و مەلەکردن و بەسەرچیاکەوتن ، و لەم چاڵاکیيە دا ١٢ کەس بەژدار بوون کە خەڵکی بریتانیا ئەمریکا ھوڵەندا عێراق و پارێزگاکانی تری ھەرێمی کوردستان و پارێزگای دھۆکیش بوون ".
بلند بریفکانی گوتیشی: "کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای دھۆک بەتایبەتی زۆر لە بار و بەسوودە بو ئەنجامدانی چاڵاکی وەرزشی چونکە ھەموو شتێکی سرۆشتی ھەیە وەک ئاۆ و چیا و کەش و ھەواێکی پاک ، خەڵک دەتوانن لە درەوەش و بێ بەرامبەر وەرزش بکەن نەک تەنیا لە ناو ھۆڵێکی وەرزشی داخڕاو ، و لە رێگەی ئەم چاڵاکیەوە ویستومانە کە ئەنجامدانی وەرزش لە دەرەوە و لەناو سروشت دا ببێتە نەریتێکی کومەڵایەتی".

پسپۆری زانستەکانی راھێنانی وەرزشی و ماموستا لە کولیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکوی دھۆک پروفیسوری ھاریکار دکتور ئازاد ئەحمەد خالد کە بەژداری لە چاڵاکيیە وەرزشیەکە دا کردبوو بو ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی : " ئەم جورە چاڵاکیيانە زۆر گرنگن کە بە شێوەی گرۆپ بو گەنجەکان رێکبخرێن ، وە توبوگرافیای دھۆک زۆر گونجاوە بو ئەم کارە چونکە ئێمە ئاومان ھەیە بو مەلەکردن کە بەنداوی دھۆکە و لە دەوروبەری بەنداوەکە رێگای زۆر خوش و گونجاو ھەن بو پاسکیل سواری وە چەندین چیای گونجاو ھەن بو بەسەرچیا کەوتن وەک چیای کێلیا شەدایێ ".

دکتور ئازاد ئەحمەد خالد گوتیشی: " کاتێک کە ئەم جورە چاڵاکیيانە ئەنجام دەدڕێن پێویستە لەژێر چاودێری کەسانی ثسپور بن بو ئەوەی بتوانن بە دروستی رێکبخەن ھەر وەک چون رێکخەری ئەم چاڵاکیيە ھەماھەنگی کردبوو لە گەڵ بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و ئەوان دوو بەلەمیان بو ئێمە ئامادەکردبوون و ھەماھەنگی کرابوو لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی بەنداوی دھۆک کە چەند کەسێکی شارەزایان بو ئێمە ناردبوو بو ئەوەی چاودێری ئەم چاڵاکیە بکە ن بە تایبەت لە کاتی مەلەکردن دا ".

ناوبڕاو گوتیشی :" ئەم جورە وەرزشە سودێکی زۆری ھەیە بو تەندروستی مرۆ ڤ بە تایبەت کوئەندامی ھەناسە و خوڵانەوە چونکە کاتێکی زوری پێویست بو نەک کاتێکی کەم وە ئێمە بە پاسکیل نزیکەی ١٠ کیلومەتر رویشتین و نزیکەی ٨٠٠ مەتر مەلەمان کردووە و و بەسەرکەوتین بو چیای کێلایا شەدایێ ، من دڵنیام ئەگەر گەنجەکان ئەم جورە وەرزشە بکەن سودێکی تەندروستی زۆر دەبینن چونکە ھەر مەلەکردن بە تەنیا ھەموو ماسوڵکەکانی جەستەی مرۆڤ بەھێز دەکات ".

گەنجێکی خەڵکی بریتانیا بە ناوی جێرمی فوڵە ڕ کە ماوەی دە ساڵە لە پارێزگای دھۆک نیشتەجێ یە و چاڵاکوانی بواری مەدەنی یە و لە دھۆک ناسڕاوە بە ئیبراھیم کوچەر بەژداری لەم چاڵاکيیە دا کردووە بو ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی: " ئێمە رۆژێکی زۆر خوش و بەسودمان بەسەربرد ، بە پاسکیل لە دەورووبەری بەنداوی دھۆک گەراین و دواتر بەسەر چیای کێلیا شەدایێ کەوتین ، ئەم جورە چاڵاکیيانە زۆر گرنگن بو ئەوەی ھەموو خەڵک وەرزش بکەن ، چەند ساڵە من لە دھۆکم و ئەم شارە سرۆشتێکی زۆر خوشی ھەیە ، من بەکەم دەزانم کە گەنجەکانی دھۆک نە توانن بەسەر چیابکەون ".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın