تەندروستی, ژيان

دھۆک.. بەجێهێنانی نوێژی تەراویح

- دوای کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێنان دا لە شاری دھۆک خەڵکێکی زۆر سەردانی مزگەوت دەکەن بو نوێژکردن و کردنی عیبادەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا دەکەن رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکرێت.

Mohamed Bamerni  | 13.05.2020 - نوێکردنەوە : 14.05.2020
دھۆک.. بەجێهێنانی نوێژی تەراویح

Dahuk

دهۆک - AA

لە مزگەوتێکی شاری دھۆک لە کاتی ئەنجامدانی نوێژە فەرزەکان و نوێژی تەراویح رێنماییە تەندروستییەکان بەتەواوەتی جێبەجێ دەکرێن و ھەر نوێژخوێنێک مەودای یەک مەتر لە نوێژخوێنەکەی تەنیشت خوی دوورە، ئەمەش بووەتە جێی دڵخوشی و دڵنیایی خەڵک کە لەکاتی سەردانکردنیان بو مزگەوت پارێزراو دەبن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دوای کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێنان دا لە شاری دھۆک خەڵکێکی زۆر سەردانی مزگەوت دەکەن بو نوێژکردن و کردنی عیبادەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا دەکەن رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکرێت.

لە مزگەوتی (سەیدو) کە دەکەوێتە گەڕەکی ماسیکێ لە شاری دھۆک ھەموو رێنماییە تەندروستییەکان بەتەواوەتی جێبەجێ دەکرێن، نوێژخوێنانی مزگەوتی سەیدو ئەم پێگیریکردنە بە رێنماییەکەن بۆ کارگێڕی مزگەوتەکە دەگەرێننەوە.

نوێژخوێنێک کە بۆ نوێژی تەراویح سەردانی مزگەوتی (سەیدو) کردبوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و گوتی: "ئێمە زۆر دڵمان خۆشە بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بە تایبەتیش کە دەبینین ھەموو رێنماییەکانی تەندروستیی لێرە جێبەجێ دەکرێن، ئەمەش دەگەرێتەوە بو کارگێڕی ئەم مزگەوتە کە خەڵکانێکی خەمخۆرن و ھەموو شتێکیان کردووە بو ئەوەی نوێژخوێنان بە سەلامەتی سەردانی مزگەوت بکەن و بگەڕێنەوە".

سەرپەرشتیاری مزگەوتی سەیدو، ئەکرەم سەیدو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوای کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان ژمارەیەک رێنمایی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف-ەوە پێمان گەیشتن و نەک تەنها ئەو رێنماییانە بەڵکو ئێمە ھەوڵمانداوە کە ھەموو ئەو رێنماییە تەندروستییانە بدەین بە نوێژخوێنان کە دەبنە ھوکاری خوپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێمە ھەڵمانداوە ژینگەیەکی لەبار بۆ ئەم مەبەستە لەناو مزگەوت دروست بکەین".

ئەکرەم سەیدو باسی لە رێنمایەکان کرد و گوتی: "شوێنی دەستنوێژ شووشتنمان داخستووە و ھەر نوێژخوێنک دەبێت لە ماڵەوە دەستنوێژەکەی بشووت، رێگە بە ژن و منداڵەکان نادرێت سەردانی مزگەوت بکەن، ھەروەھا کەرەستەکانی پاککژکردن لەبەر دەرگای مزگەوت دانراون بو ئەوەی ھەموو نوێژخوێنان پێش ئەوەی بچنە ناو مزگەوت بەکاری بهێنن".

ناوبراو گوتیشی: "لەناو مزگەوت شوێنی نوێژکردن دەستنیشانکراوە کە ھەر نوێژخوێنێک دەبێت یەک مەتر لە نوێژخوێنەکەی تەنیشت خوی دوور بێت و ئیمامی مزگەوت ھەموو رێنماییەکان بە نوێژخوێنان دەدات پێش کردنی نوێژ و ئێمام خویشی پێگیر دەبێت بە ھەموو رێنمایەکان و کاتی کردنەوە و داخستنی مزگەوت بەپێی رێنمایەکان نیو ساعەت پێش نوێژ دەکرێتەوە و نیو ساعەت پاش نوێژ دادەخرێت".

دوای ٥٤ رۆژ بەسەر داخستنی دەرگای مزگەوتەکان لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ١١ی ئەم مانگە دەرگای مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێناندا کرانەوە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın