عێراق, کۆڤید- ١٩

دوو هەزار و ٧٤١ کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

- وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٤١ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ٩٤ كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە".

Zana Natık Kerem  | 08.07.2020 - نوێکردنەوە : 08.07.2020
دوو هەزار و ٧٤١ کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

Baghdad

بەغدا - AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٤١ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و ٩٤ كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٤ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٧٤١ كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە هەزار و ٦٢٧ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتە روو کە كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٦٧ هەزار و ٤٤٢ كەس و لەو ژمارەیەیش دوو هەزار و ٧٧٩ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٧ هەزار و ٨٧٩ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın