سياسەت, جيهان

دووەم رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا

برۆکسل.. دانیشتنەکانی دووەم رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا دەستیپێکرد.

Ata Ufuk Şeker  | 02.10.2020 - نوێکردنەوە : 02.10.2020
دووەم رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا

Brussels

برۆکسل - AA

دانیشتنەکانی دووەم رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا دەستیپێکرد، کە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە لە برۆکسل کۆدەکاتەوە.

لە دانیشتنەکانی دووەم رۆژی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپادا تاوتوێی بابەتەکانی وەک یەک بازاڕی، سیاسەتەکانی پیشەسازیی و وەرچەرخانی دیجیتاڵ دەکرێت.

هەروەها سەرکردەکان گفتوگۆ دەکەن لەبارەی وردەکارییەکانی بەرنامەی رزگاری بەبڕی ٧٥٠ ملیار یۆرۆ کە ئامادەکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەرەنجامە ئابوورییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە سەرکردەکان لە مانگی تەمووزدا لەسەری رێککەوتن.

سەرکردەکان کە هەڵسەنگاندن بۆ پلانەکانی ئابووریی ژینگەدۆستی و وەچەرخانی دیجیتاڵی دەکەن، هاوکات گفتوگۆ دەکەن لەبارەی بەهێزکردن و قوڵکردنەوەی یەک بازاڕی لەگەڵ سیاسەتەکانی پیشەسازیدا.

لە کۆتا بەشی کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکان دوایین رەوشی دانوستانەکانی پەیوەست بەو رێککەوتنە تاوتوێ دەکەن کە شێوازی بازرگانی و پەیوەندی داهاتووی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا رێکدەخات.

چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەکان بۆچوونیان سەبارەت بە پرۆژە یاسایەک بخەنەڕوو کە لە بەریتانیا ئامادەکراوە و چەند ماددەیەکی رێککەوتنی جیابوونەوە برێکسیت دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆ بکەن لەبارەی چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی قۆناغەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın