دووبارە کانییە مێژووییەکانی دیاربەکر دەبووژێنەوە
دوای نۆژەنکردنەوەیان لە لایەن گەورەشارەوانی دیاربەکر، جارێکی دیکە کانییە مێژووییەکانی ئەو شارە دەبووژێنەوە.
Diyarbakir
دیاربەکر - AA
گەورەشارەوانیی دیاربەکر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی گەورەشارەوانیی پارێزگاکە لە قۆناغی یەکەمدا کانییەکانی کورتئۆغڵو، کاترپنار، ئاربەداش، تاهتاڵی کاستاڵ سۆکاک و دابانئۆغڵو نۆژەن دەکاتەوە و دوای دەیان ساڵ دووبارە دەبووژێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی دیاربەکر، فورات توتشی، رایگەیاند، بەتایبەتی کانییە مێژووییەکانی قەزای سوور سوودێکی زۆر بە کەرتی گەشتیاری دەگەیەنن.
توتشی ئاماژەی بە گرنگیی کارەکانیان کرد و گوتی: "یەکێک لەو کانییانەی کە بڕیارە نۆژەن بکرێتەوە، کانیی کورتئۆغلۆیە کە مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٤٨ ساڵ لەمەوبەر و دەکەوێتە سەر رێگای دیاربەکر-ئەلعەزیز".