جيهان, کۆڤید- ١٩

دوای ١٠٤ رۆژ دووبارە حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پایتەختی ئوسترالیا تۆمارکرا

لە کانبێرای پایتەخت لە پاش ١٠٤ رۆژ، حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکرا.

Recep Şakar  | 22.10.2020 - نوێکردنەوە : 22.10.2020
دوای ١٠٤ رۆژ دووبارە حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پایتەختی ئوسترالیا تۆمارکرا

Queensland

مێلبۆرن - AA

کانبێرا کە یەکێکە لەو شارانەی ئوسترالیا کە کەمترین کاریگەری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی لەسەرە، دوای ١٠٤ رۆژ حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتاکەی تیادا تۆمارکرا.

راوێژکاری تەندروستیی ناوچەی پایتەختی ئوسترالیا (ACT)، کێرین کۆلیمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، باسی لەوە کرد کە دیپلۆماتکاری تەمەن ٧٠ ساڵان کە لە نۆی تشرینی یەکەمدا لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاوەتەوە تووشی پەتاکە بووە.

کێرین کۆلیمان ئاماژەی بەوە کرد کە دیپلۆماتکارەکە لە رێگەی سیدنی-ەوە هاتووەتە پایتەخت و گوتی: ''لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سیدنی دابەزیوە و بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەبێ وەرگرتنی پشوو چووە بۆ کانبێرا''.

لە ناوچەی پایتەختی ئوسترالیا (ACT) تێکڕا ١١٣ کەس تووشی پەتاکە بووبوون، سێ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، لەوە بەدواوە ماوەی چەند مانگێکە هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

لە لایەکی دیکەوە، لەوەتەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئوسترالیا سەریهەڵداوە تا ئێستا ٢٧ هەزار و ٤٥٨ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەوانەیش ٢٤ هەزار و ٩٩٥ کەسیان پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.

لە ئێستادا لە ئوسترالیا کە ٢٤٠ تووشبووی چالاکی پەتای کۆرۆنا هەن، ٩٠٥ کەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە کە ٨١٧یان لە ویلایەتی ڤیکتۆریان کە بووەتە ناوەندی پەتاکە لەو وڵاتە، ٥٣یان لە نیوساوس وێڵز، ١٣یان لە تاسمانیا، نۆیان لە خۆرهەڵاتی ئوسترالیا، شەشیان لە کوینزلاند، چواریان لە باشووری ئوسترالیا، سێشیان لە ناوچەی پایتەختی ئوسترالیان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın