دوای حەوت ساڵ لە داخرانی.. ئێران باڵیۆزخانەی لە سعوودیە کردەوە
İran
ئێران - AA
دوای حەوت ساڵ لە داخرانی باڵیۆزخانەی ئێران لە سعوودیە، تاران جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی خۆی لە ریاز کردەوە.
ئاژانسی ئیرنا بڵاوی کردەوە، ئێران باڵیۆزخانەی خۆی لە ریاز پایتەختی سعوودیە کردەوە.
ئەم هەناوە دوای چەند مانگێکی کەم دێت لە رێكکەوتنی ریاز و تاران بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماتییەکانیان کە دوای نزیکەی حەوت ساڵ بە نێوەندگیری چین گەیشتە رێککەوتن.
هاوکات کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعوودیە دیمەنی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێرانی لە ریاز بڵاوکردەوە.
کەناڵەکە راشیگەیاندووە، نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە و ئێران ئامادەی رێوڕەسمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران بوون کە دوای داخرانی بۆ چەند ساڵێک و دوای نۆژەنکردنەوەی کرایەوە.