جيهان

دوای حەوت ساڵ جارێکی دیکە کۆنسۆڵخانەی ئێران لە جددە کرایەوە

دوای حەوت ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە، جارێکی دیکە نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری جددەی سعوودیە کرایەوە.

Haydar Şahin, Aoezan Khoshnaw Najmuldeen  | 08.06.2023 - نوێکردنەوە : 09.06.2023
دوای حەوت ساڵ جارێکی دیکە کۆنسۆڵخانەی ئێران لە جددە کرایەوە

Tahran

تاران - AA

دوای حەوت ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە، جارێکی دیکە نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری جددەی سعوودیە کرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "IRNA"ی ئێرانی، بەرپرسانی هەردوو وڵات بەشداربوون لە رێوڕەسمی کردنەوەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری جددە.

دوای ئەوەی لە شەشی حوزەیراندا باڵیۆزخانەی ئێران لە ریازی پایتەخت کرایەوە، لە شاری جددەش کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، کرایەوە.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە ریاز، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، عەلی رەزا بیکدلی ئامادەبوو.

- لێکترازانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە

لە دووی کانووی دووەمی ۲۰۱٦دا سعوودیە ٤۷ کەسی بە تاوان "تیرۆر" لەسێدارەدا کە زانای ئایینی شیعی، نەمر ئەلنەمر، یەکێکیان بوو.

بەرپرسانی ئێران کاردانەوەی توندیان بەرامبەر لەسێدارەدانی ئەلنەمر دەربڕی، دواتر لەلایەن خۆپیشاندەرانی ئێرانەوە باڵیۆزخانەی سعوودیە لە تاران و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە شاری مەشهەد، سوتێندران.

بەم شێوەیەش پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی نێوان سعوودیە و ئێران کە ماوەی ساڵێکبوو بەهۆی شەڕی ناوخۆی یەمەنەوە ئاڵۆزبوون، بەتەواوی پچڕان.

لە نیسانی ۲۰۲۱دا بەرپرسانی هەردوو وڵات، بە نێوەندگیری عێراق و عوممان، لە شاری بەغداد کۆبوونەوەیەکیان ساز کرد و کۆبوونەوەکان دواتریش هەر درێژەیان هەبوو.

دوای تێپەڕینی حەوت ساڵ تاران و ریاز لە ۱۰ی ئاداردا لە پەکینی پایتەختی چین رێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد کە تایبەت بوو بە دەستکردن بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ماوەی دوو مانگدا.

لەم چوارچێوەیەشدا هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوتا سعوودییەکەی، فەیسەڵ بن فەرحان لە شەشی نیساندا لە پەکین کۆبوونەوە و دەربارەی ئاسانکاری کردن بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی یەکتر، دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانە و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات، رێککەوتن.

ئێران لە ٢٣ی ئایاردا یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، عەلی رەزا عینایەتی وەک باڵیۆزی ئێران لە ریاز راگەیاند. لە شەشی حوزەیرانیشدا باڵیۆزخانەی ئێران لە ریاز کرایەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın